ئەو مەدەنی و ئەندامانەی ئۆپۆزسیۆن کە بە پاس لە پارێزگای حومسهوه لە باکور هێنران، بەگوێرەی رێککەوتنێك لەگەڵ رژێمی سوریا، گیریانخواردوە لە ناوچەی قەلعەت مەزیقی حەما.
بەگوێرەی پزیشکانی بێسنوور، لە دوو مانگی رابردوودا، زیاد لە 60,000 ئاوارە لە ناوچە پێشتر گەمارۆدراوەکانەوە گەیشتنە پارێزگای ئیدلیب و حەمای باکور.
پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند كه زۆریان لە شارۆچکەی حەمای له باكور و له قەڵای دێرینی قەلعەت مەزیق گیرانخواردووه، كه ناسراوە بە "خاڵی سفر" و ئهوانهی بهتازهیی دهگهنهبهرهوه، لەوێ لە پاس دادەبەزین.
چالاکوان فەیسەڵ ئەحمەد وتی لەکاتێکدا ئهوانهی بهتازهیی دهگهنهبهرهوه سەرەتا دەیانتوانی بەرەو ناوچەی دیکە بڕۆن، بەڵام گروپەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم کە لە حومس لە باکورەوە بە پاس هێنران هێشتا لە قەلعەت مەزیق گیریانخواردووە.
ئهحمهد بە دیارونای وت هەر کە گەیشتنە خاڵی گردبوونەوە، ئەم گروپە كه پێكهاتووه له زیاد لە 5,000 ئاوارەی مەدەنی و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن، رێیان پێنهدرا بڕۆن بەرەو باکوری سوریا.
وتی ئەوان دوای گەشتێکی درێژ لە پاسهكان دابەزین و ئێستا لە قەلعەت مەزیق گیریانخواردووە، کە لەوێ رووبەڕووی دۆخێکی تەواو سەخت بوونهتهوه.
وتیشی زۆربهیان له شوێنی حهوانهوهی نێو قەڵاکەدا لایانداوه.
گیرخواردن لە قەلعەت مەزیق
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریادا کرا، ئەم خەڵکە بڕیاریاندا حومس جێبێڵن بەرەو باکوری سوریا و مۆڵەتی ئەوەیان پێدرا ئەوە بکەن.
ئەحمەد وتی بەڵام ئێستا گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن دەروازەی قەلعەت مەزیقیان داخستوشە بە پاساوی ئەوەی ماڵ یان کەمپ بەپێی پێویست نیە بۆ جێکردنەوەی هاتووە نوێکان.
وتی خەڵکە ئاوارەکە، کە زۆربهیان ژن و منداڵن، گیریانخواردووە و ناچارکراون شەو لە دەرەوە بەسەربەرن.
وتیشی هیچ رێکخراوێکی مرۆیی یان گروپێکی ئۆپۆزسیۆن داڵدەی نەداون، تەنانەت بەشێوەیەکی کاتیش، کە سەردەکێشێت بۆ قەیرانێکی مرۆیی گهوره.
ئەحمەد ئاماژهی بهوه دا کە 13,000 ئاوارە پێشتر هاتنە باکوری سوریاوە بەبێ هیچ کێشەیەك و دابەشکران بەسەر کەمپەکاندا، زۆربهیان رێیان پێدرا ئەو شوێنە هەڵبژێرن کە دەیانەوێت لێی بمێننەوە.
ململانێكانی پێشتر هۆكارن
ئەحمەد وتی هەرچەندە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی ئەوە دهكهن کە هێچ شوێنێك نیە ئاوارەکانی تێبکەن، هۆکاری راستەقینە ئهو ململانێیانهن كه پێشتر لەنێوان ئهو گروپانهدا ههبوون کە ئەندامانیان ئێستا دێنه ئهوێ و ئهوانهی ههر لهوێ بوون.
وتی زۆربەی ئاوارە هاتووەکان ئەندامانی خێزان یان خزمی ئەو کەسانەن کە پێشتر گەیشتوون و ئەم رەفتارە بۆیان وەك سزادانێکی بهكۆمهڵ وایە بەرامبەر ئاوارە تازەگەیشتووەکان.
وتیشی بەگوێرەی ئەوانەی پەیوەندییان لەگەڵ ئاوارە گیرخواردوەکان هەیە، گروپهکانی باکوری سوریا داوای لیستی درێژی ناو دەکەن لە تازە هاتووەکان و داوا لە هەموویان دەکەن کە چەکەکانیان رادەستبکەن.
ههروهها وتی تازەهاتووەکان پێیانڕاگهیهندراوه كه ناچاردەکرێن لە کەمپی دیاریکراو یان نشینگەی نافەرمیدا بمێننەوە، کە ئهوانش بەتەواوی رەتیدەکەنەوە.