ژنە توندڕەوە فەرەنسیەکان کە لە بەشەکانی سوریای ژێردەستی کوردا دەستگیرکراون دەبێت لەوێ رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە تا بتوانن دادگاییەکی عادیلانە بکرێن، حکومەتی فەرەنسا پێنجشەممە (4 کانونی دووەم) رایگەیاند.
مشتومڕ پەرەدەسێنێت لە فەرەنسا سەبارەت بە چارەنوسی ئەو ژنانەی چوونە سوریا بۆ شوکردن بە شەڕکەرە ئیسلامیەکان و ئێستا خۆیان لە زینداندا دەبیننەوە دوای زنجیرەیەك شکستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەم هەفتەیە، ئێمیلی کۆنیگ، 33 ساڵ و خهڵكی بریتانی، کە بووەتە موسڵمان و بوو بە ناونوسکەرێکی ناوزڕاوی توندرەوان، بووە یەکێك لە دوایین زنجیرەی ژنە ئەوروپیانهی بە ئاشکرا پاڕایەوە تا سنورداش بکرێتەوە.
بەڵام وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا، بێنجامین گریڤۆ، پێنجشەممە رایگەیاند هیچ پلانێك نیە بۆ گێڕانەوەی ئەو ژنە بۆ وڵاتەكهی.
گریڤۆ بە رادیۆی ئاڕ ئێم سی وت ئەگەر "دامودەزگای یاسایی هەبێت بتوانێت گەرەنتی دادگاییەکی عادیلانە بکات و مافی بەرگریکردن دابینبکات، ئەو ژنانەی لە ناوچەكانی سوریای ژێردەستی کوردا دەستگیرکراون دەبێت لەوێ "دادگایی بکرێن".
وتیشی: "هەرجۆرە تاوانێكیان ئەنجامدابێت -- تەنانەت قێزەونترین -- خەڵکی فەرەنسی لەدەرەوە دەبێت مافی لە بەرگری لهخۆکردنیان گهرهنتیبكرێت. ئێمە دەبێت لهوه دڵنیابكرێینهوه."
کۆنیگ، کە لە لیستی رەشی چەکدارە مەترسیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکادایە، لەسەرەتای کانونی یەکەمدا دەستگیرکرا و لە کەمپێکی کوردیدا دەستبەسەرکراوە لەگەڵ سێ منداڵە گەنجەکەی و چەند ژنێکی تری فەرەنسیدا.
گریڤۆ وتی: "ئەوان دەستگیرکراون و ئەوەی ئێمە دەیزانین بە ئارەزووی خۆیان خۆیان بەدەستەوە نەداوە. ئەوان لە بەرەکانی شەڕدا دەستگیرکراون."
پارێزەری کۆنیگ، برونۆ ڤینای، چوارشەممە وتی پێویستە فەرەنسا ئەو ژنە بگەڕێنێتەوە وڵاتهكهی بهگوێرهی "پابەندبوونه نێودەوڵەتییهكان".
کۆنیگ، کچی پۆلیسێك، کە دوای گهیشتن به مێردی یەکەمی بووەتە موسڵمان، لە 2012 دوو منداڵی یەکەمی لە فەرەنسا بەجێهێشت و چووە سوریا بۆ پەیوەندیکردن بە هاوسەرە نوێکەیهوه کە دواتر کوژرا.
ئەو زۆرجار لە گرتە ڤیدیۆییه پروپاگەندەییهكاندا دەردەکەوت و هەواڵگرانی فەرەنسی شوێنپێی پهیامهكانیان ههدهگرت كه دهیناردن بۆ ناسیوانی له وڵاتهكهی و داوای لێدهكردن هێرشبکەنە سەر دامودەزگاکانی فەرەنسا یان ژنی سەربازەکان.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیك لە لێکۆڵینەوەکان، نزیکەی 30 توندڕەوی فەرەنسی، لە پیاو و ژن، لەئێستادا لەژێردەستی هێزە کوردی و عێراقیهكاندان.