هه‌واڵه‌كانی عێراق

دایکی چه‌كدارێكی داعشی فەرەنسی بەندکرا له‌سه‌ر ناردنی پارە بۆی

ژنێکی فەرەنسی کە کوڕەکەی لە ریزەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا شه‌ڕی ده‌كرد سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا درا بۆ هاوکایکردنی دارایی تیرۆریزم پێنجشەممە (28 ئەیلول) چونکە پارەی بۆ کوڕەکەی ناردبوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ناتالی حەدادی، 43 ساڵ، پێداگریی کرد كه‌ نەیزانیوە کوڕەکەی، بیلعه‌باس بوناگا، چۆن ئەو پارەیەی خەرجکردووە کە بۆی ناردووە.

حەدادی وتی پارەی بۆ کوڕەکەی داوە -- کە رێگەی لێگیرابوو لە فەرەنسا بچێته‌ده‌ره‌وه‌ -- بۆ ئەوەی بچێت بۆ جەزائیر بۆ لای باوکی لە تشرینی دووەمی 2015.

وتیشی كاربه‌ده‌ستانی ئاگادارکردۆتەوە کە کوڕەکەی رادیكاڵتربووه‌ کاتێك لە زینداندابووە بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە.

حەدادی هەروەها تۆمەتبارکرا بە شاردنەوەی پاسپۆرتی کوڕەکەی لە كاربه‌ده‌ستان.

هەروەها وتی كه‌ 2,800 یۆرۆی (3,300 دۆلار) بۆ کوڕەکەی ناردووە دوایئەوەی روتێندراوەتەوە لەکاتی گەشتکردنیدا لە مالیزیا.

دادوەرانی گشتی رایانگەیاند کوڕەکە مالیزیای بەجێهێشتووە بەرەو سوریا و له‌وێ پەیوەندیكردووه‌ بە داعشەوە.

حەدادی لە ئابی 2016 پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بەدەستگەیشتووە کە لە مردنی کوڕەکەی ئاگاداریان کردۆتەوە.

پارێزەره‌كه‌ی حەدادی وتی ئەم ژنە دەتوانێت داوای تێهەڵچونەوە لە بڕیاری دادگا بکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500