ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (19 كانوونی یه‌كه‌م) ده‌نگیدا بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هاوكاری نوێ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندان، به درێژكردنه‌وه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له رێگه‌ی سنووره‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له ساڵی 2014ه‌وه، كاروانی یارمه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سنووری توركیاوه بۆ ئه‌رده‌ن په‌ڕیوه‌ته‌وه -- به بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سوریا -- ئێستاش مانگانه خواردن بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكی سوری ده‌نێردرێت.
روسیا و چین و بۆلیڤیا به‌شدارییان له ده‌نگدانه‌كه‌دا نه‌كرد.
روسیا مانگی رابردوو رایگه‌یاند كه داوای گۆرانكاری ده‌كات له بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه رێگه به گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان ده‌دا له سه‌رسنوور، به بیانوی ئه‌وه‌ی كه كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان به‌پێی پێویست چاودێرینهكراون و ئه‌مه به لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی سوریا هه‌ژمارده‌كرێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه كه هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی سوریای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له رێگه‌ی سنووره‌كانه‌وه گرنگه، چونكه حكومه‌ت له دیمه‌شق به‌سه‌ختی ناردنی بارهه‌ڵگره‌كانی كۆمه‌كی بۆ ئه‌و ناوچانه سنوورداركردووه.
زیاتر له 13 ملیۆن كه‌س پێویستیان به هاوكاریی مرۆیی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئێستا كه له حهوتهمین ساڵی جه‌نگدان.
ره‌شنووسی بڕیارێك كه له لایه‌ن ئاژانسی فرانس پرێسه‌وه بینراوه، ڕێده‌دات بارهه‌ڵگره‌كان بچنه‌ناو سوریاوه تاكو 10ی شوباتی 2019 و داواش له سكرتاریه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، ده‌كات پێشنیاری پته‌وتركردنی شێوازه‌كانی چاودێریكردن بكات.
له‌و ره‌شنووسی بڕیاره‌دا هاتووه كه "فریاكه‌وتنی خێرا" پێویسته بۆ بارودۆخی سه‌ختی ناوچه ئابڵۆقهدراوهكانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، نزیك دیمه‌شق، كه بووه‌ته ئامانجی بۆردومانی خه‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌ت.