نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا سێشه‌ممه (6 شوبات) رێككه‌وت له‌سه‌ر یه‌ك مانگ ئاگربه‌ست له جه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بگه‌نه سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی كه پێویستیان به یارمه‌تی به‌په‌له هه‌یه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كدا كه له دیمه‌شه‌ق بڵاوكرایه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه كاره‌ساته مرۆییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌وان رێگای چوونه‌ژووره‌وه‌یان نه‌بووه، له‌په‌ره‌سه‌ندندابوو.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و نوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له سوریا داوایانكرد بۆ "كۆتاییهێنانی به‌په‌له‌ی ناكۆكییه‌كان لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له ته‌واوی سوریادا."
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌م ئاگربه‌سته "گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی زۆر نه‌خۆشن و به سه‌ختی بریندارن چالاكده‌كات، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری خه‌ڵكیش، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كاری كرده‌یه، له هه‌رشوێنێك بن."
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به حاڵه‌ته به‌په‌له‌كان كرد له سوریا، كه جه‌نگ بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه بێبڕانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كوشتنی 300,000 كه‌س و ئاواره‌كردنی ملیۆنانی دیكه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند رێكه‌وتنه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان رێزی لێنه‌گیراوه و به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێنه‌كراوه كه "ئه‌گه‌ر رێگهیانپێدرابوایه، هه‌فته‌ی سێ بارهه‌ڵگر رێگه‌ی پێده‌درا، كه ده‌گه‌یشته زیاتر له 700,000 كه‌س" له ماوه‌ی دوو مانگدا له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان تێدایه.
له‌كاتێكدا جه‌نگ له هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵاته‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، كاره‌ساته مرۆییه‌كان هێشتا به‌رده‌وامییان هه‌یه و گروپه خێرخوازییه‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه 1.5 ملیۆن كه‌سی دیكه له ساڵی 2018دا ئاواره‌ببن.