سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سێشه‌ممه (6 ئازار) داوای رێگه‌پێدانی ده‌ستبه‌جێی هاوكارییه مرۆییه‌كانی كرد له سوریا، رۆژێك دوای ئه‌وه‌یهێرشه ئاسمانییه‌كان گه‌یاندنی خواردن و پێداویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ غوته‌ی خۆرهه‌ڵات راگرت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
گوتێرێس داوایكرد هه‌موو لایه‌نه‌كان رێگه‌بده‌ن به بارهه‌ڵگره‌كان پێنجشه‌ممه بگه‌ڕێنه‌وه شاری دومای سه‌ره‌كی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات بۆ گه‌یاندنی هاریكارییه مرۆییه‌كان "وه‌ك پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه."
له‌كاتێكدا هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانكردن به‌رده‌وامبوو، كارمه‌نده‌كان دووشه‌ممه بڕیاریاندا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات بێنه‌ده‌ره‌وه دوای گه‌یاندنی 32 بارهه‌ڵگر له نێو 46 بارهه‌ڵگر له كاروانه‌كه‌دا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان ویستوویانه بیگه‌یێنن، نه‌توانرا بگه‌یه‌نرێت و به‌شێكیش له پێداویستییه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سوریاوه له بارهه‌ڵگره‌كان ده‌رهێنران.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، گوتێرێس "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو و بێ رێگریكردن رێگه به كاروانی زیاتر بده‌ن بۆ گه‌یاندنی پێداویستیی گرنگ و پێویست بۆ سه‌دان هه‌زار كه‌س كه پێویستیان به یارمه‌تیی به‌په‌له هه‌یه."
داواكه‌ی ئه‌و پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هات كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه داواكراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شكستی ئاگربه‌سته‌كه له سوریا كه بڕیاربوو جێبه‌جێبكرێت، 10 رۆژ دوای ئه‌وه‌ی باڵاترین ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی كرد.