هێزەکانی عێراق شارۆچکە و گوندەکانیان لەدهست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سهندهوه، لهكاتێكدا ئامادەکاریدەکەن بۆ هەڵکوتانەسەر شارەکانی قائیم و راوە له رۆژئاوای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار چوارشەممە (1 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا محەمەد فەلاحی، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق شارۆچکەکانی سەعدە و عوبەیدییان رزگاركرد و بهتهواوی دهستیان بهسهردا گرتن لەگەڵ پێنج گوندا."
وتی هێزهكان گەیشتونەتە قەراخ قائیم و راوە و ئامادەکاریدەکەن بۆ هەڵکوتانەسەر ئەو دوو ناوچەیە.
هەروەها وتی تا چوارشەممە "ئێمە یەك لەسەر سێی ئەو ناوچە گەورەیەمان گرت کە دەمانویست ئازادیبکەین و ئێستا ئامادەکاریدەکەین بۆ پێشڕەویکردنی مەیدانی بەرەو ناوەندی ئەو دوو شارۆچکەیە."
وتیشی: "هێزی تەواومان هەیە بۆ ئەو مەبەستە و هێڵی بەرگری یەکەمی داعشمان شکاندووە لەدەوروبەری ئەو دوو شارۆچکەیەدا." ئاماژەشی دا بەوەی داعش زیانێکی "قورسی مرۆیی" لە شەڕەکانی چوارشەممەدا بەرکەوتووە.