سەرەڕای شکستەکانی لە بەرەی شەڕدا لە سوریا و عێراق، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) "بەرەیەکی تۆکمەی ههوادارانی دڵسۆز" لەسەر ئینتەرنێت ماوە، ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا هەینی (15 ئەیلول) هۆشداریی دا.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند یۆرۆپۆل هۆشداریی دا کە گروپە توندڕەوەکان لەئێستادا پێگە و مونتەدای بچوکتر بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی تیرۆریستی.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "کەمبوونەوەی رێژەیی پروپاگەندەی 'فەرمی' داعش لە مانگی رابردوودا رێگەی داوە بە بابەتی زیاتر لەلایەن بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی سەر بە داعش."
راشیگەیاند كه ئەمە ئاماژەیە بەوەی داعش "بەردەوامە لەوەی بنەکەیەکی تۆکمەی لایهنگرانی دڵسۆزی هەبێت لە بواری وێناكراوی سەر ئینتەرنێتتدا".
ئاژانسەکە توێژینەوەکەی خۆی دوای ئۆپەراسیۆنێکی دوو-رۆژەی پێشتر بڵاوکردەوە لەم هەفتەیەدا بۆ هەوڵدان بۆ داخستنی ئەو بابەتانەی لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە لەسەر ئینتەرنێت بڵاودەکرێنەوە.
یەکەی بهدواداچوونی ئینتەرنێتی یۆرۆپۆل تیمێكیان پێكهێنا لەگەڵ پسپۆڕانی دژە-تیرۆر و پروپاگەندەی سەرئینتەرنێت لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، کۆماری چیك، ئهستۆنیا و هەنگاریا.
یۆرۆپۆل رایگەیاند لەکاتێكدا رێکخراوە توندڕەوەکان و پشتیوانانیان "بەردەوامن لە خراپ بەکارهێنانی چەندین پێگە بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەکانیان، ئهو رێگرییانهی لەلایەن چەند دەزگایەکی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتەوە دهكرێت بۆ پاراستنی پێگەکانیان" لایهنگرهكانی ناچاركردووه بچن بهرهو پێگە "بچوکترهكان".
یۆرۆپۆل رایگەیاند هەندێك لە هاوسۆزان گەڕاونەتەوە بۆ بەکارهێنانی سهكۆكانی ئینتەرنێت و ئەوەش کە ناسراوە بە "کتێبخانەی تۆڕی تاریك" کە ئهو لینکی بابە توندڕەوییهكانی سهر ئینتەرنێتی كراوه بڵاودەکهنهوه.
ئاژانسەکە رایگەیاند 1,029 بابەتی دهستنیشانكردووه کە برەودهدهن بە تیرۆریزم لەسەر ئینتەرنێت، بۆ خزمەتگوزارییهكانی ئینتەرنێت و داوای لێكردوون بیانسڕنەوە ئهگەر پێشێلکاریی مەرجەکانیان بكهن.