لەوکاتەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەسەر خاك شکستیهێناوە، عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە تا رێبگرێت لە گروپەکە خەڵك رابکێشێت و ئایدۆلۆژیای ژەهراوی و پروپاگەندەی لهسەر ئینتەرنێت بڵاوبکاتەوە.
لەنێو ئەم هەوڵانەدا چەند هەوڵێکی سەرکەوتوو هەبوون بۆ بەرگرتن لە دەستڕاگەیشتنی گروپەکە بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە لەوێ هەوڵی بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی داوە و لەلایەن پشتیوانە سەرسەختەکانیەوە برەویان پێدەدرێت.
ناوەندی میدیای ئهلیكترۆنی لە 20 نیسان رایگەیاند کە تیمی ئاسایشی ئهلیكترۆنی، کە بەشێکە لە دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراق، نزیکەی 6,500 ئهكاونتی تویتەری سەر بە داعشی لەکارخستووە دوای سێ مانگ لە لێکۆڵینەوە.
لەنێو ئەوانەدا، تیمەکە 682 ئهكاونتی داخستووە کە گروپەکە و پشتیوانانی وەك ناوەندێك لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاریاندەهێنان -- پروپاگەندەی داعشیان پێ دەگواستنەوە لەڕێی تەلەگرامهوه و لە تویتەر بڵاویاندەکردەوە.
عەبدولسەلام سامر کە وانەی رۆژنامەوانی دەڵێتەوە لە زانکۆی بەغدا، وتی داعش بەشێوەیەکی بەرفراوان پشت بەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە دەبەستێت، کە وادەکەن بتوانێت "بەربەستە جوگرافیەکان بشکێنێت و بە جەماوەرێکی زیاتر بگات".
بە دیارونای وت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بوونەتە ئامرازی سەرەکیی پروپاگهندهكردنی تووندڕەوان "سەرەڕای چەندین هەوڵی بێوچان و چالاك لەئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بۆ شوێنپێهەڵگرتن و داخستنیان".
وتی: "بەڵام رووبەڕووی گروپێك دەبینەوە کە تەواو کارامەیە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا بۆ برەودان بەخۆی و توانای خۆلادان لە دركپێکردن و چاودێریی هەیە."
قۆستنەوەی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە بەیاننامەیەکدا له 16 نیسان، ناوەندی میدیای ئهلیكترۆنی رایگەیاند کە چاودێریی "زیادبوونی ژمارەی ئهكاونتهكانی ئەندامان و پشتیوانانی داعشی کردووە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەتایبەتی فەیسبوك".
سامر وتی هەرچەندە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە زەبەلاحە "هەزاران پەیجی داعشی داخست لە دوو ساڵی رابردوودا"، تووندڕەوان سودیان لە نەمانی چاودێریی سەر ئینتەرنێت بینیووە لەکاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
وتی گروپەکە و پشتیوانانی چەندین ئهكاونتی نوێیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکردووە و کۆنەکانیان خستۆتەوە کار بۆ برەودان بە ئایدۆلۆژیا تووندوتیژە تووندڕەوەکەیان.
عیسام فەیلی کە زانستی سیاسەت دەڵێتەوە لە زانکۆی موستەنسریە، وتی داعش "ئامادەیی خۆی لەسەر ئینتەرنێت بەهێزکردووە بە کردنەوەی چەند ئهكاونتێكی نوێی ئهلیكترۆنی و ماڵپەڕ لەکاتێكدا جیهان سەرقاڵی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
بە دیارونای وت ئەو گروپە تووندڕەوە پەتا جیهانیەکەی قۆستۆتەوە و تەنانەت لەڕێی بابەتی مەترسیدارەوە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیاکەی و راکێشانی خەڵکانی نوێ دەدات.
خشتهی فەتوای جیهانی، کە بەشێکە لە روانگەی فەتوای دار ئیفتای میسری، شیکاریی بابەتەکانی داعشی کردووە لەکاتی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە چاودێریکردنی بڵاوکراوە ئینتەرنێتیەکانی و ئەو بابەتانەی پشتیوانانی لە ژوورەکانی گفتوگۆ لەسەر ئینتەرنێت باسیدەکەن.
لە راپۆرتێکدا له 21 نیسان، رێكخراوی روانگەکە رایگەیاند کە لە دەستپێکی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، گوتاری داعش پەرتەوازە و بێپێز بوو، کە زیاتر تەرکیزی لەسەر "خۆشی دەربڕین" بوو له كاریگهریی پهتاكه لهسهر وڵاتان.
رێكخراوهكه رایگەیاند كه دواتر، گوتارهكهی "سەقامگیرتر بوو، تەرکیزی لەسەر باشترین شێوە بوو بۆ سوودبینین لە ڤایرۆسەکە".
هەنگاوی تووندتر پێویستە
فەیلی وتی پروپاگەندەی داعش بابەتێکی مەترسیدارە کە پێویستی بە "هەنگاوی تووندتر" هەیە بۆ بەرگرتن لەوەی پێگەیەکی ئازادیان هەبێت بۆ دابەشکردنی بابەتەکانیان.
سامر وتی مەترسی بوونی ئەو پەیامە گومڕاكهر و ئاگراوییانە لەسەر ئینتەرنێت ئەوەیە هەندێك خەڵك "وەك راستی ئایینی" وەریدەگرن و دەکرێت مێشکیان بەو جۆرە ئایدۆلۆژیا لادەرە بشۆرێتەوە.
رۆژنامەوان هادی جەلو مەرعی وتی: "لاوان کە بابهته ئایدۆلۆژیەکان سەرنجیان رادەکێشێت چینێکن كه زۆرترین ئەگەری ئهوایان هەیە بكهونه ژێر كاریگهریی ئهو جۆرە پەیامانەوه."
بە دیارونای وت داعش "هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دۆزینەوەی کاریگەرترین شێواز بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی"، لهنێویاندا گهڕان بهدوای رێگاكانی بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی لەسەر ئینتەرنێت.
مهرعی جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی بەردەوام به لەکارخستنی چالاکیەکانی گروپەکە لەسەر ئینتەرنێت و لاوازکردنی ئامێری پروپاگەندەكهی.