هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 1 تەن پاشماوەی جەنگ فڕێدەدەن لە موسڵ

هێزەکانی عێراق بۆ دووەم رۆژ بەبەردەوامی کاریانکرد بۆ پاککردنەوەی شاری موسڵ لە پاشماوەکانی جەنگ کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەپاش خۆی بەجێیهێشتووە، بەرپرسێکی سەربازی عێراق پێنجشەممە (13 تەمموز) رایگەیاند.

وتەبیژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "نزیکەی یەك تەن پاشماوەی تەقینەوە، چەك، تەقەمەنی و پاشماوەکانی تری جەنگ کۆکرانەوە پێش ئەوەی لەناو ببرێن."

وتی هەروەها هێزەکانی عێراق ژمارەیەك چەکداری داعشیان دەستگیرکرد کە خۆیان حەشاردابوو لەناو بیناکاندا و "دەستیانگرت بەسەر زانیاری و بەڵگەنامەدا کە ناوی ئەندامانی داعش و پەیوەندیە ئاڵوگۆڕدراوەکانی نێوان سەرکردەکانی گروپەکەی تێدایە."

هەروەها وتی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتنە موسڵ بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی عێراق لەگەڵ هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500