هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دوو ناوچەی نوێ ئازاددەکەن لە رۆژئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق پێشڕەوی زیاتریانکردووە لە رۆژئاوای موسڵ بە ئازادکردنی دوو گەڕەکی نوێ لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بەرپرسێکی باڵای سەربازی پێنجشەممە (9 ئازار) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا، لە راگەیەندراوێکی کورتدا وتی کە هێزە سەربازیەکانی عێراق "گەڕەکی موعەلیمین و ناوچەی سایلۆیان ئازادکردووە و ئاڵای عێراقیان لەسەر بیناکانیان هەڵکردووە."

راگەیەندراوەکە وتی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە ئێستا دەستیپێکردووە بۆ پاککردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە پاشماوەکانی جەنگ و تەقەمەنی.

هاوکات عەقید سەعدون جورانی لە سوپای عێراق بە دیارونای وت کە ئۆپەراسیۆنی گەورە لەئارادایە لە رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای موسڵ بۆ ئازادکردنی گەڕەکی نابلوس.

جورانی وتی: "دەستمانگرتووە بەسەر چەندین چەك و بەڵگەنامەدا کە لە داعش بەجێماون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500