هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە پاککردنەوەی چەند گەڕەکێکی ئازادکراوی خۆرئاوای موسڵ لە تەقەمەنی لەکاتی پێشڕەویان بۆ چەند ناوچەیەکی نوێی ژێر دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سێشەممە (23 ئازار) رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینیمان ئەنجامدا بۆ قوڵایی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش و بەردەوامین لە وشککردنی تواناکانی گروپەکە دوای کوشتنی 40 ئەندامی گروپەکە و دەستبەسەراگرتنی چەکەکانیان."
رەسوڵ بە دیارونای وت کە سەرەڕای ئەوەش، هێزەکانی عێراق چەند ناوچەیەکیان گرتۆتەوە لە شاری کۆن و گەڕەکی عەبەر.
وتیشی کە تیمە ئەندازیاریەکانی سوپا دەستیانکرد بە پاککردنەوەی پاشماوەکانی جەنگ، لەنێویاندا بۆمبی دەستکرد و مینی چێنراو، و پوچەڵکردنەوەی ئۆتۆمبیل و خانوی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکە ئازادکراوەکاندا.