وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق، لەنێویاندا یەکە جۆراوجۆرەکانی سوپای عێراق و دژە تیرۆر، دەستیانکردووە بە هێرش لە چەند بەرەیەکەوە."
رەسوڵ رایگەیاند کە قۆناغی دووەم ئامانجیەتی ئەو گەڕەکە نیشنگەییانە بگرێتەوە کە لە بەری رۆژهەڵاتی شارەکەدا ماون."
وتیشی کە "پێشڕەوی بەرچاو بەدەستهاتووە" لە هەموو بەرەکانەوە و ئاماژەیدا کە چەند "بەشێکی گەڕەکەکانی قودس، سەلام، و ئەرتەجیە" ئازادکراون لە شەڕەکاندا.