هێزەکانی حکومەتی سوریا دەڕۆن بەرەو دوا شارۆچکەی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای ناوەندیی حومس، میدیای دەوڵەتی سوریا و روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێنجشەممە (15 حوزەیران) رایانگەیاند.
بهگوێرهی ئەهرام ئۆنلاین روانگەکە رایگەیاندوە كه هێزەکانی حکومەت و هاوپەیمانەکانی 25 کیلۆمەتریان ماوە لە شارۆچکەی سوخنەن، کە لەلایەن توندڕەوانەوە لە ئایاری 2015وە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا، سانا، پشتڕاستیکردەوە هێزەکان بەرەو قوڵایی ناوچەیەکی بیابانی دەچن نزیك بە شارۆچکەی مێژوویی تەدمور له ناوهندی وڵاتهكهدا.
ئاژانسەکە رایگەیاند هێزەکانی حکومەت بەناو "سێگۆشەی حەراك"یان گرتووە، کە شارۆچکەی سوخنە و حەراك دەبەستێتەوە بە وێستگەیەکی سەرەکیی نەوتدەرهێنانەوە.