ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا (28 تەمموز) وتی سوپای سوریا گەیشتە دوا شارۆچکەی ژێردەستی توندڕەوەکان لەسەر ئەو رێگایهی دەگاتە سەربازگە گەمارۆدراوەکەی لە رۆژهەڵات.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی هێزەکانی حکومەت لە دەشتاییەکانی دەرەوەی سوخنەن، کە دەکەوێتە نزیکەی 70 کیلۆمەتر باکوری رۆژهەڵاتی شاری دێرینی بەناوبانگی تەدمور.
شارۆچکەکە دوایین شوێنە لە سەر شەقامە بیابانیەکە بەرەو رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کە سەربازگەیەکی حکومەت لەوێ خۆی راگرتووە لەژێر گەمارۆی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە سەرەتای 2015ەوە.
داعش سەرەتای 2015 دەستیگرت بەسەر شارۆچکەی سوخنە و بیرە نهوت و گازەکانی دەکەونە دهشتاییەکانی چواردەوری.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولرەحمان، وتی: "شەڕی سهخت لەنێوان هەردوولادا بەردەوامه و رژێم تۆپخانە و موشەك بهكاردێنێت."
وتی فەرماندەکانی داعش هەڵهاتن بۆ چیاکانی دهوروبهری، لەكاتێكدا سوپا لە شارۆچکەکە نزیكدهبووهوه.
لە مانگی ئایارەوە، سوپا هەڵمەتێکی سەربازی بەرفراوانی ئەنجامداوە بۆ گرتنەوەی ناوچە فراوانە بیابانیەکان کە پایتەختی دیمەشق جیادەکهنەوە لە دێرەزوور و شارۆچکەکانی دیکەی نزیك دۆڵی فورات.