هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە باکوری سوریا، داعش لە بەرەی جیاوازەوە هێرشی دەکرێتەسەر

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەیەکی باکوری سوریاو لە کۆمەڵێك بەرەوە شەڕدەکات، وەك ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی سێشەممە (7 حوزەیران) وتی.

زۆربەی شەڕەکان نزیك بە رێڕەوێکی گەیاندنی پاڵپشتیین کە لە سنوری سوریا-تورکیاوە بەرەو شاریی رەققە درێژدەبێتەوە.

گروپەکە روبەڕوی هێرشی دوانەیی دەبێتەوە -- لە هاوپەیمانی سوریا دیموکرات (SDF) کە هاوپەیمانێتییەکی کوردی-عەرەبییە، لەگەڵ هێزەکانی رژێم -- لەهەردوولای شارۆچکەی تەبقە، کە خاڵێکی گواستنەوەی گرنگی نزیك بە رەققەیە.

لە باکوری خۆرئاواشەوە داعش تاڕادەیەك لەلایەن هاوپەیمانێتی نیشتیمانییەوە دەوری گیراوە لە شارۆچکەی مەنبیج، کە خاڵێکی گرنگی ئەو رێگەیەیە.

لە 30 ئایارەوە، هاوپەیمانێتییەکە رووەو خۆرئاواو بەرەو مەنبیج دەڕوات بە گرتنی لانیکەم 40 گوند و بە هەزاران خەڵکی مەدەنییش لەو جەنگە هەڵدێن.

شەڕڤان دەروێش کە فەرماندەی هێرشی هاوپەیمانێتییەکەیە بۆ سەر مەنبیج بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت شارۆچکەکە لە سێ لاوە دەوری گیراوە و "ئۆپەراسیۆنەکە باش پێشڕەویی دەکات".

روانگەی مافی مرۆڤی سوریا وتی هاوپەیمانێتییەکە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە باشوری شارۆچکەکەیە.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی، "داعش دەستیکردوە بە رێگەدان بە خەڵکیی مەدەنی تا بەرەو خۆرئاوا هەڵبێن، لەکاتێکدا پێشتر جێهێشتنیان لە هەموان قەدەغەکردبوو."

وتی هەندێك لە ئۆتۆمبیلدا بوون، بەڵام زۆربەیان بار بەسەر پشتیانەوەیە و بەپێ بەسەر رێگا قیرتاونەکراوەکاندا دەڕۆن، لەکاتێکدا چەکدارانی داعش لە شارۆچکەکەدا ماونەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500