ئێران بەردەوامدەبێت لەسەر پشتیوانیەکانی بۆ حکومەتی سوریا سەرەڕای کوژرانی سەدان راوێژکار و خۆبەخش لەو شەڕە شەش ساڵیەدا، فەرماندەیەک وتی لەو وتانەیدا كه سێشەممە (2 ئایار) بڵاوکرانەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئێران و هاوپەیمانەکەی، حیزبوڵای لوبنانی، یەکێکن لە پشتیوانە هەرە گرنگە سەربازییهكانی رژێمی سوریا.
فەرماندەی هێزی پیادەی سوپای پاسدارانی ئێران، ژهنهرال محەمەد پاکپور، بە ئاژانسی هەواڵی فارسی وت: "ئێمە راوێژکار لەهەموو بوارێکدا دەنێرین و هەموو یارمەتییەك پێشکەشدەکەین کە لەتواناماندابێت بۆئەوەی بەرەی بەرگری تێکنەشکێت."
وتیشی: "ئەوان ئێستا لەوێ ئامادەن و ئێمە راوێژکاری زیاتر دەنێرین هەتا پێویستی بە پشتیوانی راوێژکاری هەبێت."
پاکپور وتی راوێژکارەکانی هێزی پیادەی سوپای پاسداران، لەنێویاندا یەکەی هێزە تایبەتەکانی سابیرین کاریاندەکرد شانبەشانی باڵی ئۆپەراسیۆنە بییانیەکانی هێزی فەیلەقی قودس.
سوپاسالاری سوریا، فەریقی یەکەم عەلی عەبدوڵا ئەیوب، سێشەممە لە ئێران بوو بۆ وتوێژکردن.
سایتی سپاه نیوزی سوپای پاسداران رایگەیاند كه لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئێران حسێن دههقان، ئەیوب وتی سوریا: "قەرزارباری پشتیوانیی ئێرانە."