هه‌واڵه‌كانی عێراق

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای ئاگربەستی حەلەب دەکات

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کیمون داوای ئاگربەستێکی لە شاری حەلەبی سوریا کرد چوارشەممە (7 کانونی یەکەم) بۆ رێگەدان بە کۆمەکی مرۆیی تا بگاتە خەڵکی مەدەنی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بان کیـون وتی: "زۆربەی ژێرخانی ئابوری، نەخۆشخانەکان، نۆرینگەکان، شوێنی دابینکردنی ئاو و خواردن دابڕاون. ئەمە قەیرانێکی مرۆیی جددییە."

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە لەگەڵ روبەڕوبونەوەی هێرشەکەی رژێم و هاوپەیمانەکانی، جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن پاشەکشەیانکرد رۆژی چوارشەممە لە هەموو ناوچەکانی شاری حەلەبی کۆن.

روانگەکە وتی کە جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن پاشەکشەیان کرد لە دوا ناوچەکانی حەلەبی کۆنی ژێر دەسەڵاتیان لە شەودا دوای ئەوەی هێزەکانی رژێم گەڕەکەکانی باب حەدید و ئەقیولیان گرت.

روانگەکە هەروەها رایگەیاند کە هێرشەکە هیچ نیشانەیەکی خاوبونەوەی پیشاننەدا و رژێم لە شەودا بەچڕی بۆردومانی گەڕەکی زابیدیەی کرد و ناوچەکانی تریش هێشتا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندان لە باشوری رۆژهەڵاتی شارەکە.

هێرشەکە بووە هۆی ئاوارەکردنی خەڵکێکی زۆر لە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی حەلەب و روانگەکە چوارشەممە رایگەیاند کە لانیکەم 80,000 کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە.

جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن چوارشەممە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای "ئاگربەستێکی مرۆیی بەپەلەیان کرد" لە حەلەب.

راگەیەندراوەکە، کە نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن وتیان لەلایەن هەموو باڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی شارەکەوە پەسەند کراوە، داوای "گواستنەوەی ئەو مەدەنیانەیان کرد کە حەزدەکەن شارەکە چۆڵبکەن" لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری پارێزگای حەلەب.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە چوارشەممە لەگەڵ کەنەدا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و داوای ئاگربەستێکی بەپەلەیان کرد بۆ گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی بۆ ناو حەلەب.

چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێریی بەنیازبوو گفتوگۆی نوێ ئەنجامبدات لەگەڵ هاوتا روسیەکەی سێرجی لاڤرۆڤ لە ئەڵمانیا وەك هەوڵێك بۆ راگرتنی جەنگەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500