هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەرگریەکی توند دەکات لە گەڕەکێکی گرنگی حەلەب

جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەرگریەکی توندیان کرد رۆژی هەینی (2 کانونی یەکەم) لەکاتێکدا هێزەکانی رژێم هێرشێکیان چڕکردەوە لەسەر گەڕەکێکی گرنگی شاری حەلەبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هێزەکانی رژێم ئەم هەفتەیە ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی شارەکەیان گرتەوە و تەرکیزیان کردۆتە سەر گرتنی شێخ سەعید، کە گەڕەکێکی گەورەیە لە قەراغەکانی باشوری رۆژهەڵاتی شارەکە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرگرییەکی سەختیانکرد لە شەودا و پاشەکشەیان بە پێشڕەویەکانی رژێم کرد.

بەرپرسی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "هێزەکانی رژێم و هاوپەیمانەکانی... دەیانویست گەڕەکە بگرنەوە بەهەر نرخێك بێت، چونکە گرتنی ئەو شوێنە رێگە خۆشدەکات بۆ بەئامانجگرتنی هەموو گەڕەکەکانی تری ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن."

عەبدولڕەحمان وتی: "بەڵام جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن بەرگریەکی توندیان کرد، چونکە دەیانزانی کە گیردەخۆن ئەگەر ناوچەی شێخ سەعد بکەوێت."

هەروەها وتی کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دوبارە کۆنتڕۆڵی %70 گەڕەکەکەیان کردووە.

لە هەمانکاتدا، هاپەیمانیەکی جیهانی زیاتر لە 200 رێکخراوی مەدەنی رۆژی پێنجشەممە داوای لە کۆنگرەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هەڵوێست وەربگرێت سەبارەت بە جەنگی سوریا.

ئەو 223 رێکخراوە داوایان لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی تایبەتی بەپەلە لە کۆنگرەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان "بۆ داواکردنی کۆتاییهێنان بە هەموو هێرشە نایاساییەکانی سەر حەلەب و شوێنەکانی تری سوریا، و رێگەدانی بەپەلە بۆ دەستڕاگەیشتن بە کۆمەکی مرۆیی بۆ ئەوەی کۆمەکە ژیانپارێزەکە بگاتە دەستی هەموو ئەوانەی پێویستیان پێیەتی."

رۆژی هەینی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە 31,000 کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە رۆژهەڵاتی حەلەب لە 24 تشرینی دووەمەوە، و رێکخراوی یۆنیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش مەزەندەیکردووە کە نزیکەی %60، کە دەکاتە نزیکەی 19,000 کەس لە ئاوارەکان، منداڵن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500