هه‌واڵه‌كانی عێراق

وەستانی بۆردومانی سەر حەلەب پێینایە دووەم رۆژەوە

وەستانی هێرشە ئاسمانیەکانی سەر حەلەب چووە رۆژی دووەمەوە چوارشەممە (19 تشرینی یەکەم)، دوای ئاگربەستێکی کورت بەئامانجی رێگەدان بە خەڵکی مەدەنی و جەنگاوەرەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ جێهێشتنی شارەکە، ئاژانسی فرانس رایگەیاند.

مۆسکۆ رۆژی سێشەممە رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگیەکانی روسیاو سوریا بۆردومانی سەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە شارەکە دەوەستێنن وەك رێگەخۆشکردنێك بۆ "وەستانێکی مرۆیی".

پێشبینی دەکرێت کە لە ئەم دەلاقەیەدا، کە پێنجشەممە دەکرێتەوە بۆ ماوەی هەشت کاژێر، هەموو لایەک شەڕ رابگرن بۆ رێگەدان بە خەڵکی مەدەنی و جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چوونەدەرەوە لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن لە شەش دەرچەوە.

وەستانی بۆردومانەکە لە 24 کاژێری یەکەمدا سەرکەوتوبوو.

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی"هیچ هێرشێکی ئاسمانی لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا ئەنجامنەدراوە،" لەکاتێکدا وەستانەکە پێینایە دووەم رۆژییەوە رۆژی چوارشەممە.

روانگەکە رایگەیاند کە سەرەڕای وەستانی بۆردومانەکە، هێزە سەربازیەکان هێرشی زەمینیان ئەنجامدا دژی بەشە کۆنەکەی شار چوارشەممە.

وتەبێژی هێزی فریاگوزاری کڵاو سپیەکان لە حەلەب، ئیبراهیم ئەبولەیس، رایگەیاند کە رۆژی چوارشەممە هیچ فڕۆکەیەك نەسوڕاوەتەوە بەڵام تۆپباران و موشەكباران بەردەوام بوو.

نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە رایگەیاند کە پێویستە هەموو لایەنەکان پشتگیری ئاگربەستێکی درێژکراوە بکەن پێشئەوەی بتوانرێت کەژاوەی کۆمەکەکان بگەیەنرێتە شارەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500