هه‌واڵه‌كانی عێراق

کوردەکانی عێراق گومانلێکراوێکی داعشی بەڕەگەز یابانی رادەست دەکەنەوە

بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق دووشەممە (7 تشرینی دووەم) کەسێکی بەڕەگەز یابانیان رادەستکردەوە کە مانگی رابردوو دەستگیرکرا بە گومانی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وتی: "کەسێکی بەڕەگەز یابانی، کۆسوکە سیۆنۆکا، کە نازناوی شامیل بوو، دەستگیرکرابوو... بەهۆی هەبونی پەیوەندی بە داعشەوە."

ئەنجومەنەکە رایگەیاند کە شامیل لە 27 تشرینی یەکەم لە نزیك چیای زەرتك گیرابوو، کە گردێکی ستراتیژیە لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ.

راگەیەندراوەکە وتی: "لێکۆڵینەوەیەك لەلایەن بەشی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم بۆی دەرکەوت کە شامیل لە پەیوەندیدابووە لەگەڵ ئەندامانی داعش لەڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکەیەوە."

هەروەها وتی: "دەزگای ئاسایشەکانمان لە گفتوگۆدابوون لەگەڵ بەرپرسانی یابانی بەدرێژایی دەستگیرکردنەکە سەبارەت بە هەر ئەگەرێکی تاوانبارکردن دژی ئەو. بڕیاردرا بە رادەستکردنەوەی سیۆنۆکا بە دەسەڵاتدارانی یابان."

سیۆنۆکا رۆژی دووشەممە وڵاتی بەجێهێشت لە رێگەی فڕۆکەخانەی سەرەکی هەولێر.

لەسەرەتای دەستگیرکردنیدا ئەو لەلایەن میدیا ناوخۆیەکانەوە وەك رۆژنامەنوسێك ناوبرا کە هاتبووە هەرێمەکە بۆ روماڵکردنی هێرشی سەر موسڵ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500