هه‌واڵه‌كانی عێراق

تورکیا گومانلێکراویکی بەلجیکی دەسبەسەردەکات کە 'پیلانی هێرشێکی گەورەی' هەبوو

دەسەڵاتدارانی تورکیا کەسێکی بەڕەگەز بەلجیکییان لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرد کە ماوەیەك لە سوریا بووە و تۆمەتبارکراوە بە پلاندانان بۆ هێرشێکی گەورە، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (15 ئاب) رایگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی سەر بە دەوڵەت رایگەیاند ئەو پیاوە، کە بە ئێم ئەی ناسراوە لە گەڕەکی فاتیحی شارەکە دەستگیرکرا و ئاماژەی دا بەوەی ئەو کەسە سێ ساڵ لەمەوبەر چووەتە سوریا لەگەڵ ژن و منداڵەکانیدا بۆ پەیوەندیکردن بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌.

حوڕییەت دەیلی بڵاویکردەوە ئەو پیاوە گومانیلێکراوە بەوەی هەماهەنگکاری هەموو ئەو تیرۆریستانە بووبێت کە بە فەرەنسی قسەدەکەن و دەیانەوێت پەیوەندی بە داعشەوە بکەن و هه‌روه‌ها پلاندانانیش بۆ هێرشی تیرۆریستی لە ئەوروپا.

راشیگەیاند کە ئەو کەسە بووەتە ئامانجی بەدواداگەڕانێکی نێودەوڵەتی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاوی خواتان لێبێت! بەخێربێن!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌