هه‌واڵه‌كانی عێراق

توندڕەوێکی عێراقیی لەنێو خۆکوژەکانی پاریسدایە

توندڕەوێکی عێراقیی خەڵکی موسڵ لەنێو ئەو سێ خۆکوژەدا بوو کە لە هێرشەکانی پاریسی تشرینی دووەمی 2015دا لە دەرەوەی ستاد دی فرانس خۆیان تەقاندەوە، سەرچاوەیەکی هەواڵگریی رۆژی چوارشەممە (18 کانونی دووەم) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند تا ئەمڕۆ، تەنیا یەکێك لەو کەسانەی خۆیان لە دەرەوەی یاریگاکە تەقاندەوە ناسراوەتەوە: بیلال حەدفی، کە کەسێکی فەرەنسی 20-ساڵانە و لە بەلجیکا دەژیا.

ئاژانسی هەواڵگریی دی جی ئێس ئی فەرەنسا پێیوایە یەکێك لە هاوکارەکانی حەدفی عەمار رەمەزان مەنسور محەمەد سەبعاوی بووە، کە خەڵکی موسڵی عێراقە.

وادەبینرێت ئەو و هێرشبەری سێیەم، کە هێشتا شوناسی نادیارە، لەگەڵ کۆمەڵێك پەنابەردا لە 3 تشرینی یەکەمی 2015دا دزەیان کردبێتە ئەوروپاوە و گەیشتبنە دوورگەی لیرۆسی یۆنان.

کاتێك مردن، هەردووکیان پاسپۆرتی ساختەی سوریاییان هەڵگرتبوو. "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە بەرپرسیارێتی هێرشەکانی گرتە ئەستۆ، رایگەیاندبوو ئەوان بەڕەگەز عێراقیین.

یەك کەس کوژرا لە هێرشەکەی ستادی دی فرانسدا، کە یەكێك بوو لە زنجیرەیەك هێرشی رێکخراو لە دەوروبەری پاریس و لە ئێوارەی 13 تشرینی دووەمی 2015دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500