هه‌واڵه‌كانی عێراق

'ئازادکردنی راستەقینە' دەستیپێکرد و هێزەکانی عێراق دەچنە ناو موسڵ

هێزەکانی عیراق پێشڕەویانکرد بۆ ناو موسڵی پێگەی توندڕەوەکان سێشەممە (1 تشرینی دووەم) وەك فەرماندەیەکی باڵا وتی کە "ئازادکردنی راستەقینەی" شارەکە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستی پێکردووە.

سوپا رایگەیاند دوای تەنها دوو هەفتە لە هێرشە گەورەکە بۆ گرتنەوەی موسڵ -- دوا پێگەی سەرەکی داعش لە عێراق -- هێزەکانیان توانیویانە بگەنە سنورەکانی شارەکە.

فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق "چونەتە ناوچەی جودەیدات موفتی، لە کەناری چەپی شاری موسڵ."

موسڵ بە روباری دیجلە دابەشکراوە کە نیوەی ناوچەی رۆژهەڵاتی بە لای چەپی کەنار ناسراوە. جودەیدات موفتی دەکەوێتە بەری باشوری رۆژهەڵاتی شارەکە.

هێزە تایبەتەکانی عێراق هەروەها گوندێکی گرنگیان، گۆگجەلی، گرتەوە و بینای بارەگای تەلەفزیۆنێکیان کۆنتڕۆڵکرد لە لێواری رۆژهەڵاتی شارەکە.

چەنگاوەرانی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق چونەتە ناوچەکە دوای شەڕێکی قورس لە بەرەی رۆژهەڵات لەماوەی دوو رۆژی رابردودا.

فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق، تاڵب شێغاتی کەنانی، لە گەیارەوە بە تەلەفزیۆنی عێراقیەی حکومی وت: "ئێستا سەرەتای دەستپێکردنی ئازادکردنی شاری موسڵە."

هەر وەك هێزەکانی عێراق پێشڕەویانکرد بەرەو موسڵ، سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی جەنگاوەرە توندڕەوەکانی ئاگادارکردەوە کە هیچ شوێنێکیان نیە بۆی رابکەن.

عەبادی دوشەممە بە تەلەفزیۆنی عێراقیەی وت: "ئێمە دەوری داعش دەدەین لە هەموو شوێنێکەوە."

هەروەها وتی: "داعش هیچ دەرچەیەکی نیە، ناتوانن رابکەن -- دەتوانن بمرن یان خۆیان بەدەستەوە بدەن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500