هه‌واڵه‌كانی عێراق

ژمارەی ئاوارەکانی عێراق دەگاتە 150,000 وەك هێزەکانی عێراق پێشڕەوی دەکەن بۆ ناو موسڵ

هێزەکانی عێراق چەند ناوچەیەکی نوێیان رزگار کردووە لە رۆژهەڵاتی موسڵ سێشەممە (3 کانونی دووەم) و پێشڕەویانکرد بەرەو سێ گەڕەکی تر کە تێیاندا چوراشەممە شەڕێکی سەختیان ئەنجامدا لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق ئاڵای عێراقیان لە گەڕەکی تەمیم و ناوچەی پیشەسازی و مەعاریز هەڵداوە."

جبوری رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق بەرەبەیانی چوارشەممە چونەتە ناو گەڕەکەکانی شەیما و وەحدە و فەڵەستین کە تێیاندا روبەڕوی شەڕ بونەوە لەگەڵ داعش و زیانێکی زۆریان پێگەیاندن.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سێشەممە رایگەیاند کە ژمارەی ئاوارەکانی نەینەوا لە 17 تشرینی یەکەمەوە تائێستا گەیشتۆتە 150,000 کەس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500