هه‌واڵه‌كانی عێراق

ناتۆ یەکەمین فڕۆکەی چاودێری هەڵدەستێنێت بۆ پشتیوانی هاوپەیمانی دژی داعش

فڕۆکە سیخوڕیەکانی ناتۆ یەکەم ئەرکی خۆیان ئەنجامدا بۆ پشتیوانیکردنی هاوپەیمانان کە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەجەنگن، سەرۆکی هاوپەیمانی جینس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند سێشەممە (25 تشرینی یەکەم).

سەرکردەکانی ناتۆ رێککەوتن لە مانگی تەمموز کە فڕۆکەی چاودێری AWACS تەرخانبکەن بۆ ئەو مەبەستە، وەك ستۆڵتنبێرگ وتی کە یەکەمین هەڵفڕینیان رۆژی پێنجشەممە ئەنجامداوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

پێش کۆبونەوە دوو رۆژیەکەی وەزیرانی بەرگری لە برۆکسل، ستۆڵتنبێرگ وتی کە ناتۆ "پابەندبووە بە بەهێزکردنی گوڕوتینی هاوپەیمانان بۆ ئەوەی بتوانن داعش بەیەکجاری بشکێنن بەتەواوی."

هەر 28 ئەندامەکەی ناتۆ بەشدارن لە هاوپەیمانی دژی داعش، بەڵام هەندێکیان دودڵبوون کە هاوپەیمانێتییەکە راستەوخۆ دەستوەردان بکات لە جەنگی سوریا، بۆیە فڕۆکە چاودێریەکە سنوردارکرابوو بە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا یان بەسەر ئاسمانی تورکیای ئەندامی ناتۆدا هەڵبفڕێت.

ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند کە هەرچەندە ناتوانن سەبارەت بە ئەرکی سەرەکی ئەوان بدوێن، فڕۆکەکە "بەشێك نابێت لە هێرشەکانی ئۆپەراسیۆنەکە."

AWACS راداری بەهێزی هەیە کە رێگە بە هاوپەیمانان دەدات چاودێری هێڵی ئاسمانی بکەن بۆ سەدان کیلۆمەتر. هەروەها دەتوانن خزمەت بکەن وەك بارەگای سەرکردایەتی بۆ هەماهەنگیکردن لەکاتی بۆردومانەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی تردا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500