هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا ناوچەیەکی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب کۆنترۆڵدەکات

هێزەکانی رژێمی سوریا رۆژی سێشەممە (27 ئەیلول) ناوچەیەکی ئۆپۆزسیۆنیان لە ناوەڕاستی شاری حەلەب کۆنترۆڵکرد وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێك بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاند کە سوپای سوریا گەڕەکی فەرافیرەیان لە باکوری رۆژئاوای قەڵای حەلەب کۆنترۆڵکردوە.

سوپای سوریا رۆژی سێشەممە ئۆپەراسیۆنێکی راگەیاند بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن لە خۆرهەڵاتی شاری حەلەب دوای شکستهێنانی ئاگربەستێکی یەك هەفتەیی.

گرتنی ئەم ناوچەیە ژۆری سێشەممە بە یەکەم پێشڕەوی هێزەکانی رژێم دادەنرێت لەناو شارەکەدا لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە.

سەرۆکی ناتۆ، جینس ستۆڵتنبێرگ، رۆژی سێشەممە رایگەیاند کە بۆردومانێکی "تەواو قبوڵنەکراو لە رووی ئەخلاقیەوە" لە دژی حەلەب یاسا نێودەوڵەتیەکانی شکاند و داوای کرد کە هەنگاوی راستەقینە بنرێت بۆ بوژاندنەوەی ئاگربەستەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500