سكرتێری گشتی ناتۆ، جێنس ستۆڵتنبێرگ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌ههدی، وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه كۆبووه‌وه سێشه‌ممه (17 ئه‌یلول) له به‌غدا بۆ تاووتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی دژه تیرۆریزم و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری له عێراق.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه "تێڕوانینێكی روون هه‌یه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاله‌نگارییه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا و كاركردنی جددی له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی یاسا و قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ناوبراو به ستۆڵتنبێرگ و وه‌فده‌كه‌ی ناتۆی وت كه "عێراق له هه‌موو كایه‌كاندا به ئاراسته‌یه‌كی راستدا ده‌ڕوات و چێژ له سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌بینێت."
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆی گه‌یانده ناتۆ بۆ "پشتگیرییه‌كانی له شه‌ڕكردن و تێكشكاندنی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)دا".
هاوكات، ستۆڵتنبێرگ ستایشی به‌ره‌وپێشچوونی بارودۆخه‌كانی عێراقی كرد و پشتگیری خۆشی بۆ كارنامه‌یه‌كی هاوسه‌نگی عێراق ده‌ربڕی وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه‌دا.
ناوبراو وتی: "ناتۆ، كه له‌ژێر رۆشنایی رازیبوون و سه‌رپه‌رشتیی حكومه‌تی عێراق و بڕیاره باڵاكانیدا، هاوبه‌ش و پشتیوانێكی عێراق و سه‌روه‌ریی عێراق و یه‌كێتیی خه‌ڵكه‌كه‌ی و كارنامه ژیرانه و هاوسه‌نگه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی."
وتیشی: "داعش هه‌موو خه‌ڵكێكی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئازارداوه و ده‌بێت سه‌رچاوه دارایی و سه‌ربازییه‌كانی بنبڕبكرێن." هه‌روه‌ها وتی ناتۆ به‌رده‌وامده‌بێت له راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق.