هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆردومانی سەر حەلەب دەوەستێت، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت جارێ ناچێتە ناو شارەکە

نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵی دەربڕی سێشەممە (18 تشرینی یەکەم) بە راگەیاندنی ئاگربەست لە حەلەب، بەڵام رایگەیاند کە چاوەڕێی گەرەنتیبوونی سەلامەتین لە هەموو لایەنێکەوە پێشئەوەی بچێتە ناوەوە بە کۆمەکەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی ئاژانسی هاوکاریە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنس لایرکێ وتی: "ئێمە بەدڵنیاییەوە خۆشحاڵین ئەگەر شەڕکردن کەمبێتەوە [...] چونکە خەڵکی مەدەنی دەپارێزێت."

هەروەها وتی: "کاتێك کە چەك بێدەنگدەکرێت، پێویستمان بەهەموو چەکەکانە کە بێدەنگبکرێن" پێشئەوەی "بتوانرێ هاوکاری گرنگی مرۆیی دابینبکرێت بۆ ناوچەکەو نەخۆش و بریندارەکان بهێنرێنە دەرەوە."

لایرکێ رایگەیاند: "ئێمە پێویستە دڵنیابینەوە لەلایەن هەموو لایەنەکانی جەنگەکە. نەك تەنیا لەیەك لایەنەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستەکە."

وتەکانی لایرکێ دوای ئەوە هاتن کە وەزیری بەرگری روسیا، سێرجی شۆیگۆ، رایگەیاند کە هێزە ئاسمانیەکانی روسیاو سوریا تۆپبارانی حەلەبیان وەستاندووە، وەك هەنگاوێك وەك ئەو وتی بۆ رێگەخۆشکردن بۆ ئاگربەستێکی هەشت سەعاتی رۆژی پێنجشەممە.

شۆیگۆ وتی کە "وەستانە مرۆییەکە"ی رۆژی پێنجشەممە رێگە دەدات بە خەڵکی مەدەنی کە لە شەش دەرچەوە بێنە دەرەوە و کەشێکی گونجاویش بڕەخسێ بۆ هێنانەدەرەوی نەخۆش و بریندارەکان لە رۆژهەڵاتی حەلەب.

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا دەستخۆشیان لە راگەیاندنی ئاگربەستەکە کرد، بەڵام رایانگەیاند کە ماوەی دیاریکراوی وەستانی جەنگەکە پێویستە درێژتربێت بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.

لایرکێ وتی: "ئێمە بەردەوامدەبین بۆ داواکردنی ئاگربەستێکی 48 کاتژمێری."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500