هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئەنجامدەرانی هێرشی سەر زەماوەندەکەی کەربەلا دەستگیردەکەن

هێزەکانی عێراق سێ ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد کە تێوەگلابوون لە هێرشکردنە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ناوچەی عەین تەمەر رۆژی 28 ئاب و بووە هۆی کوژرانی 18 کەس ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاست رۆژی پێنجشەممە (6 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی فوراتی ناوەڕاست، لیوا قەیس محەمەدی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە "دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری لەمدواییەدا ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد کە بە وردی پلانی بۆ داڕێژرابوو بۆ چوونە ناو قوڵایی بیابانی رۆژئاوا لە پارێزگای کەربەلا و سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە تێوەگلابوون لە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە بەشی جەزیرەوە بۆ پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست."

محەمەدی وتی: "دەستبەسەراکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە بەشداربوون لە گواستنەوەی خۆکوژەکان کە چوونەتە ناو عەین تەمەری رۆژئاوای کەربەلاو مانگی ئابی رابردوو خۆیان تەقاندۆتەوە بە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500