هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هاوکارانی داعش لە کەربەلا دەستگیردەکەن

هێزەکانی عێراق ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە بەرپرس بوون لە ئاسانکاریی بۆ هاتنەناوەوەی خۆکوژەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بۆ ناو پارێزگای کەربەلا بۆ هێرشکردنە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی، بەرپرسانی پارێزگاکە رۆژی چوارشەممە (31 ئاب) رایانگەیاند.

رۆژی سێشەممە (29 ئاب) پێنج ئەندامی داعش هێرشیانکردە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە عەین تەمر، 18 کەسیان کوشت و بەدەیانی دیکەشیان بریندارکرد.

جێگری یەکەمی پارێزگاری کەربەلا جاسم فەتلاوی لە کۆنفرانسێکی هەواڵییدا وتی: "ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان ئەو گروپەیان دەستگیرکردووە کە ئاسانکارییان بۆ هاتنە ناوەوەی تیرۆرستەکان بۆ ناو قەزای عەین تەمر کردووە لە پارێزگاکەدا."

وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر هەواڵگریی ورد بونیادنرابوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500