هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن لە فوراتی سەروو

هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ئازادکردنی ناوچەکانی فوراتی سەروو لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەی جەزیرە و بادیە، لیوا قاسم محەمەدی، پێنجشەممە (12 کانونی دووەم) رایگەیاند.

محەمەدی بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە پێنج کیلۆمەتریان ئازادکردووە کە داعش کۆنترۆڵی کردبوو لە ناوچەی وادی سپی، باشوری خەفسە و سەبازگەی کۆنی رۆژئاوای شارۆچکەی عەنە."

محەمەدی وتی: "لانیکەم 20 تیرۆرست کوژراون و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشكێنران، لەکاتێکدا چەکی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە، لەنێویاندا موشەکهاوێژێك کە لەناوخۆدا دروستکراوە."

وتیشی:"هێزەکانمان دەستدەکەن بە جوڵان بەرەو عەنە لە رۆژانی داهاتودا بۆ رزگارکردنی لە دەستی داعش، دوای تەواوبوونی گرتنەوەی ناوچە بیابانیەکانی نێوان حەدیسە و عەنە."

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق 5 کانونی دووەم دەستیانکرد بە هێرشێك بە ئامانجی گرتنەوەی شارۆچکەکانی ژێردەستی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای نزیك سنوری سوریا.

ئۆپەراسیۆنەکە، کە ئەنجامدەدرێت بە سەرپەرشتی فیرقەی حەوتی سوپا، پۆلیس و شەڕکەرانی خێڵه‌ ناوخۆییه‌كان، بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، شارۆچکەکانی هەرە رۆژئاوای عێراق دەکاتە ئامانج بەدرێژایی دۆڵی فورات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500