هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشبەرانی داعش ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە کەربەلا ده‌كه‌نه‌ ئامانج

فەرماندەیی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی فورات رۆژی دووشەممە ( 29 ئاب) رایگه‌یاند 5 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هێرشیانکردۆتە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگریری و 18 هاوڵاتیان کوشتوە لە عەین ئەلتەمەر نزیکی کەربەلا.

سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی فورات قەیس خەڵەف وتی:" کڵاشینکۆف و رومانەیان پێبوو و یەکێکیان خۆی تەقانده‌وه‌ و ئەوانی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراون."

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا وتی ئەندامێکی شارەوانی و سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگا ژمارەی کوژارەکانی ئەو هێرشەیان پشتڕاستکردۆتەوە کە درەنگانی رۆژی یەکشەممە رویدا. وتیشیان لانیکەم 26 هاوڵاتیش برینداربوون.

بە قسەی بەرپرسی تەندروستی پارێزگای کەربەلا 5 ئەندامی یەك خانەوادە لەناو کوژراوەکاندان.

داعش لە ڕێگای ئاژانسی هەواڵی خۆی، ئەعماق، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500