چەندین عێراقی کوژران و برینداربوون هەینی (9 حوزەیران) لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا، کە خوێناویترینیان پاسێکی بە ئامانجگرت لەناو بازاڕە قەرەباڵغە کراوەکەی شاری موسەیبدا له باشوری بەغدا، بەرپرسان بە دیارونایان وت.
"دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەڕێگای ئاژانسە پرۆپاگەندەییەکەیەوە، ئەعماق، هێرشەکانی لە ئەستۆگرت.
سەرۆکی پۆلیسی بابل، لیوا عەلی حەسەن مەهدی، بە دیارونای وت: خوکوژێك كه چاکەتێکی بۆمبڕێژكراوی لەبەردابوو خۆی تەقاندەوە، کاتژمێر 10:30 بەیانی -- كه كاتی قەرەباڵغییه لە عێراق --لەناو بازاڕێكدا لە موسەیب و لانیکەم 21 کەسی کوشت.
مەهدی وتی: "خۆکوژێکی گەنجتر کە تراکسوتێکی شینی لەبەردابوو لەناو کڕیارەکاندا خۆی تەقاندەوە لە بازاڕی سەوزە لە موسەیبی پارێزگای بابل."
وتی: "فەرماندەیی پۆلیس زانیاریی هەواڵگری هەبووە لەسەر ئەگەری هێرشی تیرۆریستی و رێوشوێنه ئەمنیەکانی تووندتر کردبووهوه."
وتیشی: "بەڵام زۆر سەختبوو هێرشەکە بەرپەرچبدرێتەوە چونکە ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج شوێنێکی کراوەیە و چەندین شەقامی لەسەرە."
زۆر ژن و منداڵ لەناو قوربانیەکاندان
سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای بابل، فەلاح عەبدولکەریم رازی، بە دیارونای وت 21 هاوڵاتی کوژراون و 35 برینداربوون لە ئەنجامی سەرەتایی هێرشەکەی سەر بازاڕەکەدا.
وتی: "زۆربەی قوربانیەکان منداڵ و ژن و فرۆشیارەکان بوون." باسی لەوەش کرد كه بازاڕەکە زیاتر رۆژانی هەینی قەرەباڵغە و زۆر جەنجاڵتربووە لە دوای دەستپێکردنی رەمەزانەوە."
وتیشی: "هێرشەکە سروشتێکی دیکەی ناشرینی داعش دەردەخات و بێڕێزیی گروپەکە بۆ پیرۆزیی مانگی پیرۆزی رەمەزان."
رازی داوای لە حکومەت کرد ژمارەی ئەندامانی ئاسایش زیاد بکات لە پارێزگای بابل و وتی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بابل "پێویستی بە 2,000 پۆلیس هەیە".
وتی چەند رۆژێك لەمەوبەر بەرپرسەکانی پارێزگاکە سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادییان بینیوە و باسی زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی ئاسایشیان کردووە و وتیشی: "چآوەڕوانی کاری بەپەلەی لێدەکەین لهوبارهیهوه."
هێرشەکەی موسەیب چەند کاتژمێرێك دوای هێرشێک هات كه پێدهچێت سەرنەکەوتوو نهبووبێت لە شاری کەربەلا، چەند کیلۆمەترێك لە باشوری رۆژئاوا.
سەرچاوەکانی پۆلیس وتیان چوار مەدەنی برینداربوون دوای ئەوەی خۆکوژێك خۆی تەقاندهوە، هەینی کاتژمێر 6:00 ی بەیانی لە دەروازەی گەراجی پاسی شارەکە.
بەیاننامەیەکی پۆلیسی کەربەلا و فەرماندەیی ناوەندیی فورات رایگهیاند: "هێزەکانی ئاسایش بەربەستیان لەبەردەم خۆکوژەکەدا دانا بەڵام هەر خۆی تەقاندەوە لە دەروازەی گەراجی پاسەکاندا."
بەیاننامەکە راشیگهیاند: "چوار مەدەنی برینداربوون بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی تەقینەوەکە."