هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەی قەیران دەبەستێت لەسەر سوریا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی چوارشەممە (21 ئەیلول) کۆبونەوەی قەیرانی بەست بۆ قسەکردن لەسەر سوریا لەکاتێکدا هێرشە ئاسمانییەکان حەلەبیان لەرزاند و گرژیە دیپلۆماسیەکانیش زیادیکرد دەربارەی هێرشێك بۆسەر کاروانێکی کۆمەك، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی مون، بە ئەنجومەنەکەی وت کە ئەو ئاگربەستەی لەلایەن سوپای سوریاوە کۆتایی پێهێنرا، دەبێت زیندووبکرێتەوە وەك یەکەم هەنگاو بۆ رزگارکردنی رێکەوتنێکی روسی-ئەمریکی بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە پێنجساڵەیە.

بان بە ئەنجومەنەکەی وت: "ئێمە لە ساتەوەختی سازدان یان تێکشکانداین."

داواشی لە زلهێزەکان کرد دەسەڵاتیان بەکاربهێنن بۆ یارمەتیدانی دەستپێکردنەوەی وتووێژە سیاسیەکان لەنێوان سوریەکاندا تا "سازش بکەن بۆ ئەوەی لەو دۆزەخە بێنەدەرێ کە تیایدا گیریانخواردووە".

بان بە ئەنجومەنەکەی وت کە "لە هەلەکان دەڕوانێت بۆ لێکۆڵینەوەی ورد" دەربارەی هێرشەکەی دووشەممە بۆسەر کاروانێکی کۆمەکی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سور و مانگی سور "هەروەها تاوانکاریی تر دژ بە مەدەنیەکان" لەکاتی شەڕی سوریادا.

هەروەها وتی: "پێویستە سوربین لەسەر زیندوکردنەوەی ئاگربەستەکە."

وتیشی: "تراژیدیای سوریا هەموومان شەرمەزاردەکات. دەبێت شکستی بەکۆمەڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببێتە مایەی نیگەرانیی هەموو ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە."

لەهەمانکاتدا، رۆژی چوارشەممە بۆمبابارانی ئاسمانی چڕ شاری حەلەبی سوریی لەرزاند و تیمێکی پزیشکانیشی کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500