هه‌واڵه‌كانی عێراق

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داواکاری نوێدەکاتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ دادگای تاوان لەبارەی جەنگی سوریا

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی مون، رۆژی دووشەممە (10 تشرینی یەکەم) دوبارە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە بە فەرمی داوا لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی بکات بۆ دەستکردن بە لێکۆڵینیەوە لە تاوانەکانی جەنگ لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

داوایەکی هاوشێوە لەلایەن روسیا و چین ساڵی 2014 راگیرابوو، کە دەسەڵاتی ڤیتۆیان هەیە، بەڵام بان کی مون وتی کە دەبێت ئەنجومەنەکە هەوڵێکی تر بدات.

بان کی مون وتی: "من داوا دەکەم و دەمەوێت ئەنجومەنی ئاسایش ئەم کێشەیە بەرێت بۆ دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی. دوبارە داوایان لێدەکەمەوە."

ناوبردنی بارودۆخەکەی حەلەب بە "دڵتەزێن،" بان کی مون وتی ئەو نیگەران بووە کە ئەنجومەنەکە شکستی هێناوە لە هەڵوێست وەرگرتن لەکاتی کۆبونەوەیەك رۆژی یەکشەممە کاتێك کە دوو بڕیار شکستیان هێنا.

روسیا رەشنوسێکی فەرەنسای ڤیتۆکرد کە داوای راگرتنی بۆردومانە ئاسمانیەکان و فڕینی هێزی سەربازی دەکرد بەسەر حەلەبدا و هەروەها رەشنوسی دووەم کە لە لایەن مۆسکۆوە ئامادەکرابوو و داوای ئاگربەستی دەکرد شکستی هێنا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە رۆژی سێشەممە، لانیکەم 12 مەدەنی، لەنێویاندا چوار منداڵ، کوژراون لە بۆردومانێکی سەختدا کە هاوشێوەی نەبووە لەچەند رۆژی رابردو لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500