هه‌واڵه‌كانی عێراق

لەنێو توندوتیژیدا، هیوا بە ئاگربەستی سوریا ماوە

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆن کێریی سێشەممە (20 ئەیلول) پێداگیریکرد لەوەی کە هیوا بە ئاگربەستی سوریا هێشتا لە ئارادایە، ئەمەش دوای دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی روسی.

لە لێدوانێکی کورتدا لەکاتی هاتنەدەرەوەی لە کۆبوونەوەی 23-دەوڵەتیی کۆمەڵەی کۆمەکی نێونەتەوەیی سوریا (ISSG) لە پەراوێزی کۆنگرەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کێریی وتی گفتوگۆکان بەردەوام دەبن لە درێژەی ئەم هەفتەیەدا.

"ئاگربەست لەبارنەچووە،" کێریی پێداگیریکرد، ئەمەش رۆژێك دوای ئەوەی سوپای سوریا کۆتایی ئاگربەستە یەك هەفتەییەکەی راگەیاند و بۆمبارانی نوێی کردە سەر شارەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دی میستورا دوپاتیکردەوە کە هیوا هێشتا ماوە بە بوژاندنەوەی ئاگربەستەکە، بەڵام دانی بەوەدا نا کە نوێنەران کۆك بوون لەسەر ئەوەی کە لەمەترسیدایە.

کۆبوونەوەکانی ISSG کورت و گرژ بوون، بەشداربووان وتیان.

هاوکات شەڕ لە سوریا دەستیپێکردەوە رۆژێك دوای هێرشێكی کوشندە بۆ سەر قافڵەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سور کە بەڕێوەبوو بۆ گەیاندنی کۆمەك بە حەلەب.

لە حەلەب، ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانی و تۆپباران، لە کاتێکدا شەڕ بەردەوام بوو لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی دیمەشق. هاوکات شاری تەلبیسەی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنیش تۆپبارانکرا.

لە وتاری ماڵئاواییدا لە کۆنگرەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکرتێری گشتیی بان کیمۆن بانگەشەی لە سەرانی وڵاتان کرد کە کۆتایی بە شەڕی سوریا بێنن.

"داوا لە هەموو ئەوانە دەکەم کە کاریگەرییان هەیە کە کۆتایی بە شەڕ بێنن و دەست بکەن بە گفتوگۆ،" بان وتی، لەکاتێکدا ئیدانەی "هێرشە قێزەون و دڕندە و بەئەنقەستەکەی" کرد کە کرایە سەر قافڵەی کۆمەکی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500