هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی داعش 9 عێراقی لەسەر سنوری ئەردەن دەکوژێت

چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی سێشەممە (16 ئاب) هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی پاسەوانی سنور نزیكی ئەردەن، لانیکەم نۆ کەسیان کوشت پێ ئەوەی بشکێندرێن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەوتەی ئەفسەران، ئەم هێرشەی دەمەوبەیان هاوەنی قورسی تێدا بەکارهات و چەندین کاتژمێر پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و پاسەوانانی سنوردا روویدا کە پێگەکەی خۆیان لەنزیك روتبە دەپاراست، دوا شارۆچکەی پێش خاڵی سنوریی ترێبیل.

عەقیدێكی پاسەوانانی سنور رایگەیاند: "ئەندامانی باندەکەی داعش هێرشیانکردە سەر فەوجی دووی پاسەوانانی سنور، کە کەوتۆتە سەر شاڕێگەی نێوان روتبە و ترێبیل."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند لە پێکدادانەکاندا هەشت ئەندامی پاسەوانی سنور و مەدەنییەك کوژران.

عەقیدەکە وتی 17 پاسەوانیش لە هێرشەکەدا برینداربوون، کە لە دواهەمین ناوچەکانی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار رویدا.

ئەفسەرەکە وتیشی: "چەندین چەکداری داعشیش کوژران و ناچارکران بکشێنەوە. بنکەکە لە ژێردەستی پاسەوانانی سنوردا ماوەتەوە."

روتبە لە ئایاری ئەمساڵدا لەدەست داعشەوە سەندرایەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500