هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئاسایش دابیندەکەن بۆ مەرزی ترێبیل

سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

حکومەتی عێراق هێزە سەربازیەکانی ناردووە بۆ ناوچەی مەرزی ترێبیل کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی دەروازە سنوریەکە لەگەڵ ئەردەن لە چەند مانگی داهاتوودا. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

حکومەتی عێراق هێزە سەربازیەکانی ناردووە بۆ ناوچەی مەرزی ترێبیل کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی دەروازە سنوریەکە لەگەڵ ئەردەن لە چەند مانگی داهاتوودا. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

ساڵێك دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق ده‌ستیانگرته‌وه‌ به‌سه‌ر روتبەدا لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، حکومەت رێوشوێنه‌ ئەمنیەکانی زیادکردووە لە ناوچەی دەروازەی سنوری ترێبیل بۆ ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەروازەکە لەگەڵ ئەردەن.

دەروازەکە، کە بەڕووی گەشتیاران و بازرگانیدا داخراوە لەوکاتەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) شارۆچکەی روتبە و ناوچە سنوریەکانی تری داگیرکرد لە 2014، چاوەڕواندەکرێت کارەکانی دەستپێبکاتەوە لە ماوەی دوو مانگدا، بەرپرسان بە دیارونایان وت.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، حاکم زاملی، وتی سوپای هاوبەش و پۆلیس و هێزەکانی پاسەوانی سنور ئامادەییان زیادکردووە لە دەروازەی ترێبیل و رێگای نێودەوڵەتی کە دەیبەستێتەوە بە ئەردەن و روتبەوه‌.

زاملی بە دیارونای وت ئامادەکاری ئەمنی دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی بازرگانی و هاتوچۆی رێبواران لەنێوان ئەردەن و عێراقدا.

چاوەڕواندەکرێت چالاکیی ئابوری لەنێوان عێراق و ئەردەندا دەستپێبکاتەوە کاتێك دەروازەی سنوری ترێبیل دەکرێتەوە لە چەند مانگی داهاتوودا. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

چاوەڕواندەکرێت چالاکیی ئابوری لەنێوان عێراق و ئەردەندا دەستپێبکاتەوە کاتێك دەروازەی سنوری ترێبیل دەکرێتەوە لە چەند مانگی داهاتوودا. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

وتیشی هێزەکانی سەر بە هێزی دووی پاسەوانانی سنوری ئەنبار "رۆڵێکی کاریگەریان گێڕاوە لە گێڕانەوەی ئاسایشدا بۆ دەروازە سنوریەکە و پاککردنەوەی ده‌وروبەری لە پێگەكانی داعش و رێگرتن لە ئەندامانی داعش لە نزیکبونەوە لێی لە چەند ساڵی [کەمی] رابردوودا."

فەرماندەی پاسەوانی سنوری ئەنبار، لیوا عەمار کوبەیسی، بە دیارونای وت: "ئێمە ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی فرمانەکانی حکومەت و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ئەنبار و ناوچە سنوریەکانی عێراقدا کە [لە ررۆژئاواوە] بە سێ وڵاتەوە گرێدراون -- ئەردەن و سوریا و سعودیە."

کوبەیسی وتی بەڵام پاسەوانانی سنوری پێویستیان بە کەلوپەلی چاودێریی زیاتر هەیە بۆ پارمەتیدانی پاراستنی هەموو ناوچە سنورییه‌كه‌، له‌وانه‌ کامێرای چاودێریی مۆدێرن بۆ ئاشکراکردنی چالاکی چەکداری.

سەرچاوەی گرنگی داهات

داعش ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر رێگای نێودەوڵەتیدا تا ده‌گاته‌ دەروازەی ترێبیل له‌سه‌ر سنووری ئەردەن و دەروازەی وەلید له‌سه‌ر سنووری سوریا -- کە لە بەری سوریا بە دەروازەی تەنف ناسراوە.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، راجیح بەرەکات عه‌یفان، وتی گروپەکە هێشتا دەروازەی سنوری قائیمی لەگەڵ سوریا لەدەستدایە، بەڵام ئازادکردنی روتبە و پاراستنی رێگای نێودەوڵەتی هانی حکومەتی داوە ترێبیل بکاتەوە.

وتیشی رێگای نێودەوڵەتی بە ره‌مادی، فەلوجە، هیت، حەدیسە و روتبەدا دەڕوات و "پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ پاککردنەوەی هەموو شارەکان لە رۆژئاوای ئەنبار، لەنێویاندا قائیم و حانە و راوە بۆ لەناوبردنی داعش لە تەواوی ناوچەی رۆژئاوادا.

وتیشی دەروازەی ترێبیل سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی بۆ حکومەتی خۆجێیی ئەنبار دابینکرد، کە ئەو داهاتانەی بەکارهێنا بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری و پڕۆژەی تر و دامەزراندنی سەدان لاو.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، فەهد رەشید، وتی: "حکومەتی ناوەندی لە بەغدا دەیەوێت دەروازەکە بکاتەوە و رێگا و پرد و دەروازەکان چاکبکاتەوە لەسەر رێگای نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی بازرگانی و گواستنەوەی کەلوپەل و بەرهەم بەڕێكوپێکی لەنێوان عێراق و ئەردەندا."

وتیشی: "بارودۆخی ئەمنی جێگیرە لە دەروازەی ترێبیل... هه‌روه‌ها کردنەوەی قازانجی دارایی زۆری دەبێت بۆ عێراق و ئەنبار."

سەرۆکی ئەنجومەنی خێڵه‌كی ئەنبار، شێخ تورکی عاید شیمه‌ری، وتی: "گەڕانەوەی جموجۆڵی ئاسایی لەسەر رێگاکە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە و نەهامەتیەکانی دانیشتوانی ئەنبار، بەتایبەتی لە بواری خزمەتگوزاری و ئابوریدا."

شیمه‌ری بە دیارونای وت: "زۆربەی کۆمپانیا بازرگانی و پیشەسازییه‌كان بازرگانییان به‌ بەرهەم و کەلوپەله‌وه‌ ده‌كرد له‌نێوان ئەردەن و عێراقدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500