وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (٢١ی حوزەیران) رایگەیاند کە هێزەکانیان رێگای سەرەکی نێوان بەغدا و فەلوجە و رەمادیان لە چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) پاککردۆتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری وتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رێگای سەرەکی بەغدا و فەلوجە و رەمادیان پاککردۆتەوە و ئاڵای عێراق لەسەر رێگاکە دەشەکێتەوە."
بەیاننامەکە رایگەیاند کە ئێستا رێگاکە لە بۆمبی چێندراو پاکدەکرێتەوە.
بەیاننامەکە وتیشی یەکینەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هێڵی شەمەندەفەریان بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردۆتەوە.