هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەستدەگرن بەسەر کارگەکانی دروستکردنی بۆمبی داعشدا لە فەلوجە

هێزەکانی عێراق دەستیان گرت بەسەر چەندین کارگەی دروستکردنی بۆمب و زیاتر لە 750 موشەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دا لە فەلوجە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رۆژی پێنجشەممە (14 تەمموز) رایگەیاند.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێزێکی تایبەتی سەربە فیرقەی یەکی هێرشبردنی خێرا ئۆپەراسیۆنێکی لە گەڕەکی زوباتی دوو لە فەلوجە ئەنجامدا و دەستیگرت بەسەر سێ کارگەی دروستکردنی بۆمب، 757 موشەکی هێڵفایەر، 300 کیلۆ تەقەمەنی، هەشت موشەکی کاتیوشا، 19 ئامێری تەقاندنەوە و پێنج سەرە موشەك."

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەندازیارانی سەربە فیرقەی یەکی هێرشبردنی خێرا 70 بۆمبی دەستکرد و سێ خانوی بۆمبڕێژکراویان لە فەلوجە پوچەڵکردەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەپاڵ ئەمانەشدا، هێزێكی سەر بە فەوجی سیخوڕیی 22، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، پاسێکیان کردە ئامانج کە چوار خۆکوژی هەڵگرتبوو لەسەر رێگای سەرەکی بەغدا-سامەڕا و هەموویان کوشتن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500