بەرپرسان بە دیارونایان وت هێزە عێراقیەکان پێنجشەممە (2 تشرینی دووەم) ئەو رێگا کۆنەیان کردەوە کە پارێزگای ئەنبار دەبەستێتەوە بە بەغدای پایتەختهوه.
ئەم رێگایە، کە لە فەلوجەوە درێژدەبێتەوە تا دەروازەی رۆژئاوای بەغدا، سێ ساڵە داخراوە لەبەر هۆکارە ئەمنییەکان دوایئەوەی چەندین شاری ئەنبار بە فەلوجەشەوە کەوتنە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، فەرحان محەمەد ساڵح، بە دیارونای وت فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رێگە کۆنەکەی فەلوجە و بەغدایان کردەوە دوای ئەوەی هەموو رێکارە لۆژیستی و ئەمنییە پێویستەکان جێبەجێکران.
حکومەتە خۆجێیەکەی ئەنبار کەمپینێکی چەند مانگەی ئەنجامدا بۆ چاککردنەوەی رێگا 65 کیلۆمەتریەکە.
ساڵح وتی کارەکان پڕکردنەوەی چاڵەکانیان لەخۆگرتبوو لەگەڵ لابردنی پاشماوەكانی خاپوربوون و پاککردنەوە و چاندنی درەخت، وتیشی چەکدارانی داعش ههندێك بەشی رێگاکەیان بۆمبڕێژكردبوو بەرلەوەی لە فەلوجە دهربپهڕێندرێن.
ههروهها وتی هێزە ئەمنیەکان بازگەیان داناوە لەسەر رێگاکە و نوێترین ئامێری ئاشکراکردنی تەقەمەنیەکانیان لێیە و یەکە ئەمنیەکان دەگەڕێن بۆ پاراستنی لە هەر هێرشێك.
ئاسانكردنی هاتوچۆ و هێنانوبردنی شمەكەکان
ساڵح وتی: "ئەم رێگایە ئەرکی سەرشانی هاتوچۆکەرانێش کەمدەکاتەوە کاتێك گەشتدەکەن لەنێوان بەغدا و ئەنباردا و قهرهباڵخی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیش كهمدهكاتهوه."
وتیشی: "ئێستا یەك رێگای سەرەکی زەمینیمان هەیە کە پارێزگاکە دەبەستێتەوە بە پایتەختەوە."
ههروهها وتی بازگەکەی سقور بەهۆی ئەوەی کەوتۆتەسەر ئەو رێگایە، قهرهباڵخی هاتوچۆی زۆر بهخۆیهوه دهبینێت لەگەڵ ریزی درێژی ئهو ئۆتۆمبیلانهی چاوەڕێن بڕۆن و تێپەڕبن.
وتی بەڵام ئێستا لەگەڵ کردنەوەی رێگا کۆنەكهی فەلوجە و بەغدا، پێدهچێت قهرهباڵخی كهمببێتهوه بۆ نیوهی.
هەروەها رێگاکە كارئاسانی دهكات بۆ بەرێکردنی شمەك و كاڵاكان بۆ ئەنبار.
ساڵح وتیشی: "زۆر بەپەلە پێویستمان بە دەروازەیەکی دیکە هەیە بۆ بهڕێكردنی لۆرییه بازرگانییهكان بۆ پارێزگاکە و هەروەها کەلوپەلی تری پێویستیش بۆ پرۆژهكانی بنیاتنانەوەی ژێرخانی شارەکانمان کە لە لایەن تیرۆریستانەوە تێکدراون."