هه‌واڵه‌كانی عێراق

بڕیارە سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان چاوی بکەوێت بە ئاوارە سورییەکان لە لێسبۆس

هەفتەی داهاتو سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بان کی مون سەردانی دورگەی لێسبۆس دەکات لە یۆنان تا چاوی بکەوێت بە ئاوارەکان و سەرنجی دونیا رابکێشێت بە لای نەهامەتیەکەیان دا، رۆژی پێنجشەممە (9 حوزەیران) ئاژانسی فڕانس پرێس رایگەیاند.

بان لە 18 حوزەیران دا سەردانەکە ئەنجامدەدات بۆ پیشاندانی پشتگیریی لە ئاوارەکان.

وتی: "سەدان سوری و ئاوارە و پەناهەندەی تر بە شێوەیەکی بەردەوام دەمرن لە دەریای ناوەڕاست دا کاتێک رێی سەفەری ترسناک دەگرنەبەر تا لە جەنگ و چەوسانەوە هەڵبێن."

سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە بان پێدەنێتە دوا مانگەکانی پۆستەکەیەوە وەک سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان و لە کاتێکیشدایە کە نەتەوە یەکگرتوەکان خۆی ئامادەدەکات بۆ رێکخستنی کۆبونەوەیەکی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلول دا لەبارەی قەیرانی جیهانی ئاوارەکانەوە.

بڕیارە لە کۆبونەوەکەی 19 ئەیلول دا، کە لە پەراوێزی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دادەبەسترێت لە نیویۆرک، سەرکردەکانی دونیا رێکبکەون لەسەر پلانێکی نوێی جیهانی بۆ نیشتەجێکردنەوەی ئاوارەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500