هه‌واڵه‌كانی عێراق

بڕیارە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان تاوتوێی سوریا بکات

بڕیارە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆبکات دەربارەی خراپبوونی دۆخی توندوتیژیی لە سوریا پێنجشەممە (20 تشرینی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بڕیارە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بان کی-مون قسە بۆ ئەو ئەنجومەنە 193-وڵاتییە بکات و نوێنەری ئاشتی ستیفان دی میستورا لەڕێی ڤیدیۆ-کۆنفرانسەوە لە جنێڤەوە قسەبکات.

کۆبونەوەکە دوای ئەوە دێت 70 وڵات بە پێشەنگی کەنەدا نامەیەکیان واژۆکرد تیایدا داوایانکرد قەیرانی مرۆیی لە سوریا لە ئەنجومەنی گشتییدا باسبکرێت.

لەو 70 واژۆکارە، نائامادەیی چین و روسیا بەرچاو بوو، لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا و چوار ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش -- ئەنگۆلا، ژاپۆن، سەنیگال و فەنزوێلا.

باڵیۆزی کەنەدا مارك-ئەندرێ بلانکارد وتی کۆبونەوەکە رێ بە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان دەدات گفتوگۆ دەربارەی قەیرانەکە بکەن، بەڵام هیچ پلانێکی چەسپیوی کار نیە.

بلانکارد بە فرانس پرێسی وت: "کاتی ئەوەیە دنیا هەرشتێك لەدەستی بێت بیکات بۆ دۆزینەوەی تەواوی رێگەچارەکان بۆ وەستاندنی دوژمنکاریی و پێشکەشکردنی کۆمەکی مرۆیی پێویست بەشێوەیەکی بەپەلە."

چوارشەممە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی وێنەی نوێی مانگە دەستکردەکانی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 110 پێگەی پیشاندەدا کە لە دوو هەفتەی پێشوودا لە حەلەب بەر شاڵاوی بۆمباران کەوتبوون.

دوای دەستپێکی "وەستانی کۆمەکی مرۆیی" رۆژی پێنجشەممە لە حەلەب، نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند بەهیوایە رۆژی هەینی یەکەمین راگوێزان بەمەبەستی تەندروستی لە خۆرهەڵاتی حەلەب ئەنجامبدات، دوای ئەوەی مۆڵەتی پێگەیشت لە تەواوی لایەنە ململانێکارەکانی شارەکەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500