تەقینەوەیەکی دەگمەنی داعش لە کەربەلا سێ کەس دەکوژێت

یەکەم تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری کەربەلا لە زیاتر لە دوو ساڵ دا رۆژی سێشەممە (7 حوزەیران) لانیکەم 3 کەسی کوشت، بە وتەی بەرپرسان لەبارەی هێرشەکەوە کە "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتییەکەیی لە ئەستۆگرت.

ئاژانسی فڕانس پرێس وتی تەقینەوەکەی گەڕەکێکی کەربەلا، 80 کیلۆمەتر باشوری خۆرئاوای بەغدا، 33 کەسیشی بریندارکرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا وتی، "لە چوارڕیانێکی گەڕەکی موەزەفین کە نزیکەی 3 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورە، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە."

داعش لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەو رایگەیاند کە هێرشەکە خۆکوژیی بووە و لە لایەن پیاوێکەوە بە ناوی ئەبو مالیکی ئەلعێراقیی ئەنجامدراوە.

تەقینەوە لە کەربەلا دەگمەنە، بەڵام ئەو شارە کە نزرگەی ئیمامە شیعە پیرۆزەکانی حوسێن و ئیمام عەباسە، سنوری بە ئەنبارەوەیە کە هێزە عێراقییەکان لە ئێستادا شەڕی داعشی لێدەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)