هه‌واڵه‌كانی عێراق

شانەیەکی تیرۆرستی داعش لە دیالە هەڵوەشێندرایەوە

هێزەکانی عێراق شانەیەکی سێ ئەندامیی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیس و سوپادا لە دیالە و رۆژی سێشەممە (6 ئەیلول)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرێتیی هەواڵگریی سەربازیی و پۆلیسی ناوچەکە سێ کەسیان دەستگیرکرد کە شانەیەکی سەر بە داعشیان لە ویلایەتی دیالە پێکهێنابوو، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلێکی ئەواندا گرت کە بۆ گواستنەوەی تەقەمەنیی و چەك بۆ پایتەخت بەکاردەهات."

راگەیەندراوەکە وتی: "ئۆتۆمبیلەکە بارکرابوو بە بڕێکی زۆر لە زەخیرەی سەربازیی، چەك، هاوەن، پشتێنەی بۆمبڕێژکراو، موشەك و تەقەمەنیی دیکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500