بەرپرسانی عێراق دووشەممە (16 تشرینی دووەم) رایانگەیاند كه هێزی سەربازیی زیاتر لە پارێزگای دیالە جێگیرکراون، لە هەنگاوێکدا بۆ بەهێزکردنی ئهمنییهت دوای زنجیرەیەك لە هێرشی تیرۆریستی و کردەی تووندوتیژی.
پارێزگاری دیالە، موسەننا تەمیمی بە دیارونای وت دیالە زیادبوونی هێرشەکانی داعشی بەخۆوە بینیووە لەلایەن ئەو پاشماوانەی لە گوندەکانی قەزای خانەقین بەربڵاون، لە باکوری قەزاکانی موقدادیە و عەبارەی بەعقوبە.
وتی پاشماوەکانی داعش دزەیانکردۆتە باخەکان و شارە کەنارییەکانی پارێزگاکە، لەوێ پەنایان گرتووە "دوای ئەوەی توانییان لە هێرشە ئەمنیە چڕەکان و فشار دژیان هەڵبێن لە پارێزگا دراوسێکان".
هەڵمەتە ئەمنیەکان پاشماوەکانی داعشیان لە سەلاحەدین و کەرکوك کردۆتە ئامانج.
![یەکە سەربازییەکانی عێراق بۆ حەشارگەکانی داعش دەگەڕێن لە گوندە کشتوکاڵیەکانی نزیك بە شارۆچکەی ئەبو سەیدای پارێزگای دیالە لە 28 ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2020/11/16/27029-Abu-Saida-Diyala-600_384.jpg)
یەکە سەربازییەکانی عێراق بۆ حەشارگەکانی داعش دەگەڕێن لە گوندە کشتوکاڵیەکانی نزیك بە شارۆچکەی ئەبو سەیدای پارێزگای دیالە لە 28 ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]
تەمیمی وتی: "بەرزبوونەوەی چالاکی تیرۆریستی وایلێکردووین داوا بنێرین بۆ حکومەتی فیدراڵ و داوای هەنگاوی دەستبەجێ بکەین بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و ئاسایش."
وتی حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی دایەوە و ئاماژەیکرد بەوەی لەکاتی کۆبوونەوەیهكی 11 تشرینی دووەمدا، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی تاووتوێی بەهێزکردنی هەنگاوە ئەمنیەکانی کرد لە دیالە.
سەرەکوەزیران مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە.
تەمیمی وتی شاندێکی باڵای ئەمنی کە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هەواڵگری سەربازیی تێدابوو شەممە گەیشتنە دیالە بۆ تاووتوێکردنی دۆخی ئەمنی.
حکومەتی خۆجێی نمایشێکی وردی دایە شاندەکە دەربارەی سروشتی هەڕەشە تیرۆریستیەکان و ئاستەنگە ئەمنیەکان و پلانی جێگیرکردنی هێزی زیاتر بەکارخرا.
تەمیمی وتی لەنێو ئەمانەدا هێنانی هێز لە بەغداوە هەبوو بۆ پشتیوانیكردنی ئهو هێزە ئەمنیانهی لە پارێزگاکە جێگیرن.
پشتیوانییە سەربازییەکان دەگەن
وتی هێزە سەربازییە پشتیوانەکان یەکشەممە گەیشتنە پارێزگاکە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی و"وەك قۆناغی سەرەتا، لە دەروازە و دەرچەی شارۆچکەکانی ئەبو سەیدا و گوندەکانی جێگیرکران".
تەمیمی وتی ئەم ناوچەیە "ئاسایشی ئاڵۆزە، بەجۆرێك گروپە تیرۆریستیەکان بە هێزەوە کاردەکەن و سوود لە باخە چڕ و جوگرافیا ئاڵۆزەکەی دەبینن".
وتی ناکۆکیە خێڵەکیە بەردەوامەکان بەشێکن لە کێشەکە، چونکە چەكی زیاتریان لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بڵاوکردۆتەوە.
وتیشی یەکەکانی دیکە لە چەند رۆژێکدا پەیوەندیدەکەن بۆ خزمەتکردن وەك یەدەگ بەو هێزەوە کە لەئێستادا لە ناوچەکە جێگیرکراوە.
لەنێو ئەمانەدا هێزی ئامادەی وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، فیرقەی 5ی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی و خێڵەکی.
وتی ئامانج لهو پلانی جێگیرکردنه "دابینکردنی هێزی پێویستە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی کتوپڕی چڕ دژی حەشارگە تیرۆریستیەکان لە ناوچە کشتوکاڵی و سەختەکان [و] داخستنی رێچکەکانی دزەکردنیان".
وتیشی هەوڵەکان تەرکیز دەخەنە سەر کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی ناوچە سنووریەکان لهگهڵ سەلاحەدین و بەهێزکردنی "جۆرێتی کاری هەواڵگری".
وتی ئامانجێکی دیکە "بەرگرتنە بە کاریگەریی گروپە خێڵەکیەکان کە لە یاسا و دەوڵەت یاخی دەبن" و ئاماژەیکرد بەوەی هەندێك گروپ تۆمەتبارکراون بەوەی هێرش و تیرۆرکردن ئەنجامدەدەن کە پەیوەستن بە تۆڵە و کێشەی تائیفیەوە.