پۆلیسی عێراق و هێزە هەواڵگرییەکان و خێڵەکیەکانی دیالە چوارشەممە (18 ئەیلول) پێیان نایە سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرەکییهوه بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگاکە.
تائێستا، هێزە هاوبەشەکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش حەشارگەی نهێنیی گروپەکەیان لە حەوزی نەدا، چیای قزلاقز، عەزیم و باخەکانی شەروین و دەوالیب لە مەنسوریە و باکوری میقدادیە گڕ تێبەرداوە.
چەکی سووك و مامناوەندی، تەقەمەنی، بۆمبی دەستکرد و چەردەی خۆراکی پارێزراویان لە حەشارگەکان لەناوبردووە.
هەروەها پێنج ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووەکە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکرابوون.
![یەکەکانی پۆلیسی عێراق لە دیالە دەستدهكهن بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی داعشدا لەم وێنەیەدا له 8 نیسان 2017. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]](/cnmi_di/images/2019/09/18/19980-Iraqi-police-Diyala-600_384.jpg)
یەکەکانی پۆلیسی عێراق لە دیالە دەستدهكهن بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی داعشدا لەم وێنەیەدا له 8 نیسان 2017. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]
سەرکردەیهكی خێڵەکی له دیالە، شێخ هەیسەم حهوم بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە "پلانێکی ئەمنی بۆ لێدانی پاشماوەکانی دوژمن و کۆتاییهێنان بە چالاکی و جوڵەکانیان لە ناوچە چۆڵەوانیەکانی دیالە".
وتی: "تیرۆریستەکان ئەشکەوتهكان بەکاردەهێنن، بەتایبەتی لە خۆرهەڵاتی پارێزگاکە، وەك حەشارگەیەکی سروشتی و بەنهێنی لەنێو باخ و دارودەوەنی چڕ و دۆڵە سەختەکاندا هاتوچۆدەکەن کە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان ناتوانن پیایاندا تێپهڕن."
حهوم وتی: "هەوڵدەدەن سوود لە سەختیی ناوچەکە وەربگرن بۆ دروستکردنی پێگە بۆ خۆیان بۆ خۆڕێکخستنەوە."
هێزەکانی عێراق هەوڵی بەرگرتن بە روودانی ئەمە دەدەن تا دانیشتوانی ناوچەکە بپارێزن لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنیانەی لەو ناوچانە جێگیرکراون لەدژی هێرشەکانی داهاتوو.
چالاکیە تیرۆریستیەکان بوونەتە هۆی بەسەردادان
حهوم وتی: "لە چەند مانگی رابردوودا، [پاشماوەکانی داعش] رفاندن و پارەلێکێشانەوە و چەند هێرشێکی هەڕەمەکییان ئەنجامداوە."
وتی دوایینی ئەو هێرشانە 10 رۆژ لەمەوبەر ئەنجامدرا، "کاتێك دەوریەیەکی سوپای عێراق بەرپەچی هێرشێکی دایەوە لەلایەن گروپێك چەکدارەوە لە ناوچەی نەدا".
وتیشی: "ئەم چالاکیە تیرۆریستیانە بوونە هۆی ئەوەی هێزە ئەمنیەکان هەوڵەکانیان زیادبکەن بۆ بەدواکەوتنی پاشماوەکانی تیرۆریزم، لەناوبردنی حەشارگە و چەکەکانیان و بڕینی هێڵی گەیشتنی پشتیوانی و هاتوچۆیان."
حهوم وتی ئهو ئۆپەراسیۆنهی ئێستا بەردەوامه بۆ دەرکردنی پاشماوەکانی داعش "چەند هێرشێکی کتوپڕی بۆ سەر دوژمن ئەنجامداوە و یارمەتیی بهرگرتنی به هاتوچۆیان داوە لەگەڵ پلانەکانیان بۆ هەراسانکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان".
وتیشی خێڵەکیەکانی دیالە "پابەندن بە دابینکردنی پشتیوانیی راستەوخۆوه بۆ هێزە ئەمنیەکان لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریزم" و ئاماژەیکرد بەوەی هەرکات زانیاری هەواڵگرییان بەدەستبگات دەیگوێزنەوە بۆ هێزهكان.
حهوم وتی ئەو بەشدارییە ئەرێنییەی هێزە خێڵەکیەکان هەیانبووە بۆتە هۆی پاراستنی ئاسایش لە پارێزگاکە.
وتی: "پێویستە ژمارەی ئەم هێزانە زیادبکەین بەهۆی ئەو ئاستەنگە ئەمنیانەی پارێزگاکە رووبەڕووی دەبێتەوە بههۆی خاكهكهیهوه و له ئهنجامی سروشتی کشتوکاڵیی ناوچەکە و ئەو راستیەی کە خاکەکەی کراوەیە بەڕووی چەندین پارێزگادا."
ههروهها وتی: "دەبێت سەرنجیش بدرێتە کێشەی چەکدارکردنی چەکدارە خێڵەکیەکان بە چەکی پێویست، تا بتوانن بەشدارییهكی کاریگەرتر بکەن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بەهێزکردنی ئاسایشدا."