هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنه‌كانیان تووند ده‌كه‌نه‌وه‌ دژی خاوه‌ندارێتی چەکی نایاسایی

خالید تائی

هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر چەکی بێمۆڵەتدا لەکاتی هەڵمەتێكدا لە باکوری پارێزگای بەسرە، لە ئەیلولدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر چەکی بێمۆڵەتدا لەکاتی هەڵمەتێكدا لە باکوری پارێزگای بەسرە، لە ئەیلولدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق ئەم هەفتەیە دووەم هەڵمەتیان دەستپێکرد لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا بۆ دەستگرتن بەسەر چەکی بێمۆڵەتدا و دەستگیرکردنی کەسە داواکراوەکان، له‌گه‌ڵ تەرکیزێكی نوێکراوە لەسەر بەغدای پایتەخت.

وتەبێژێکی سوپای عێراق بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنە نوێکە، کە سێشەممە (20 تشرینی یەکەم) دەستیپێکرد، ئامانجی جەختکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتە بەسەر ئەو تاك و گروپانەدا كه‌ چەکی نایاساییان هەڵگرتووە.

پێشتر، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە 5 ئەیلول زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی لەژێر ناوی "بەڵێنی راستەقینە" دەستپێکرد بۆ دەستگرتن بەسەر چەکە بێمۆڵەتەکاندا لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، موسەننا و زیقار له‌ باشوری عێراق، لەگەڵ ناوچە خێڵەکیەکانی فازلییە و حوسەینیەت مەعامل لە بەغدا.

وتەبێژێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی وتی: "ئێستا گەڕاوینەتەوە بۆ بەغدا، بەمەبەستی گواستنەوەی هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاکانی دیکە، وەك دیوانییە و ناسریە."

ئەفسەرێکی عێراق مەترسیەکانی چەکی بێمۆڵەت بۆ هاوڵاتییەك رووندەکاتەوە لە 20 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق]

ئەفسەرێکی عێراق مەترسیەکانی چەکی بێمۆڵەت بۆ هاوڵاتییەك رووندەکاتەوە لە 20 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق]

بە دیارونای وت هەڵمەتە نوێکە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان بەگوێرەی فەرمانەکانی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی بە بەشداریی فەرماندەییەکانی سوپا و پۆلیس و هەواڵگری.

وتی هێزە ئەمنیەکان چەك لە پێشێلکاران دادەماڵن و بەگوێرەی یاسا دەستگیریان دەکەن و ئاماژەیکرد بەوەی "هەرکەسێك پابەندی فەرمانەکان نەبێت بۆ رادەستکردنی چەکەکەی، ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە".

وتیشی حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بە چەکهەڵگرتن بهێنێت "لەلایەن کەسانێكەوە کە سەربە دەزگاکانی دەوڵەت نین و هەوڵدەدەن لە بایەخی فەرمانڕەوایی یاسا کەمبکەنەوە و نیزامی گشتی تێکبدەن".

هەڵمەتە ئەمنیەکان ئەنجامیان هەبووە

تائێستا ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر بڕێکی زۆردا لە چەك، لەنێویاندا چەکی ئۆتۆماتیك، نیشانگر، نارنجۆك و دەمانچە.

چەکی مامناوەند، لەنێویاندا بیکەیسی و موشەكهاوێژی ئارپیجی و چەندین تەقەمەنی دیکەش دەستیان بەسەردا گیراوە.

خەفاجی وتی هەڵمەتەکە بۆ دەستگرتن بەسەر چەکە بێمۆڵەتەکاندا "بەشێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و ریشسپیە خێڵەکیەکانەوە پێشوازی لێدەکرێت، کە پشتیوانی له‌ هەوڵەکانمان ده‌كه‌ن و هاریکاریمان دەکەن بە دابینکردنی زانیاری دەربارەی جبەخانەكانی چەك".

هێزەکانی عێراق چەندین چالاکی بەرزکردنەوەی هۆشیاری جەماوەرییان ئەنجامداوە بۆ جەختکردنەوە لە گرنگیی پابەندبوون بە یاسا و هۆشدارییدان دژی مەترسییەکانی چەکی نایاسایی.

وتیشی ئەم هەوڵانە "ئەنجامی باشیان" بەدەستهێناوە، چونکە بڵاوبوونەوەی چەك و زوو زوو پێکدادانی چەکداریی خێڵەکی لەم ماوەیەی رابردوودا "بەشێوەیەکی زۆر کەمبۆتەوە".

وتی: "بەڵام سەرەڕای ئاماژە ئەرێنیەکان، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەك تەنیا بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500