نزیکەی 600,000 خێزان کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە ئاوارەکرابوون گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە كاتی شکستی گروپەکەوە لە کۆتاییەکانی 2017، بەرپرسێکی عێراقی چوارشەممە (7 تشرینی یەکەم) وتی.
بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرێتی کاروباری لقەکانی وەزارەتەکە، عەلی جەهانگیر وتی خێزانەکان گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان دوایئەوەی ئەمنیەت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بیمەی كۆمهڵایهتی دابینکرانەوە.
بە دیارونای وت ئەنبار لە پارێزگا هەرە لەپێشینەکان بووە لە گەڕاندنەوەی خەڵکانی ئاوارەی پارێزگاکەدا بەشێوەیەکی سەلامەت، کە نزیکەی لەسەدا 95 خێزانەکان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
وتیشی لەو 74 کەمپهی ئاوارەکان کە پێشتر لە پارێزگاکە بوون، تەنیا دوو کەمپ ماون.
کۆی گشتی 54,400 خێزان لە 47 کەمپی ئاوارەکاندا ماونەتەوە، کە 26یان لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانن: سلێمانی، هەولێر و دهۆک.
جەهانگیر وتی ئەو 21 کەمپەی تر دەکەونە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەدین، دیالە و بەغداد.
پشتیوانیی حکومەت
جەهانگیر وتی وەزارەتەکە هانی گەڕانەوەی خۆبەخشی خێزانە ئاوارەکان دەدات كاتێك تەواوی مەرجەکانی ئهمنییهت بهدهستدێن، هەروەها ئاسانکاریش بۆ گەڕانەوەکان دەکات بە دابینکردنی پاس و ئاسانکردنی رێوشوێنەکان لە خاڵەکانی پشکنین.
وتیشی: "کاتێک دەگەنەوە ماڵەکانیان، خواردن و پێداویستی ناوماڵیان بۆ دابینکراوە، هەروەها بڕی 1.5 ملیۆن دینار (1,257 دۆلار) بە هەر خێزانێک دەبەخشرێت."
جەهانگیر وتی لە کۆتایی ئەیلولدا، گەڕی هەشتەمی یارمەتییە داراییەکانی گەڕاوەکانی ئەمساڵ -- 2,600 خێزان -- هەمووی دراوە.
وتیشی یارمەتییەکان بە 33,000 خێزانی دیکەی گهڕاوه دەبەخشرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، کە کۆی گشتی دەکاتە 50 ملیار دینار (42 ملیۆن دۆلار).
وتی وەزارەتەکە کار بۆ گهڕانهوهی تەواوی ئهو ئاوارە عێراقیانهش دهكات کە ئارەزوودەکەن لە وڵاتانی دراوسێوه بگەڕێنەوە.
جەهانگیر ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه گروپێكی نوێی 134 کەسی لە ئاوارەی عێراقی کە خەڵکی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبارن، له 29 ئەیلول گهڕانهوه لە کەمپی ئەکدهوه له سوریا، لەسەر سنووری سوریا-تورکیا.
وتی: "ئێمە بەگوێرەی پلانێکی درێژخایەن دەڕۆین و تائێستا زۆر ئەنجامی ئەرێنیمان بهدهستهێناوه، بەڵام ئاڵەنگارییەکانی پەیوەندیدار بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان هێشتا لەبەردەمماندان."
وتی لەکاتێکدا ئەمنیەت لە تەواوی ناوچە ئازادکراوەکان بهجێهێنراوه، هێشتا هەندێک ناوچە و گەڕەک هەن کە یان وێرانکراون یانیش خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابیننەکراوە.